رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی سوێد بە مەبەستی رێگریکردن و کەمکردنەوەی توندوتیژی بەرامبەر هاووڵاتییەکانی وڵاتەکەی، لە مانگی 6ـی ئەم ساڵەوە لە فڕۆکەخانەکان چاودێریی زیاتر دەخاتەسەر ئەو منداڵ و نەوجەوانانەی بۆ دەرەوەی سوێد گەشت دەکەن.
کامیلا واڵتەرسۆن، وەزیری خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی سوێد رایگەیاند، ئەو رێکارانە بۆ ئەوەن کە رێگری بکرێت لە بردنە دەرەوەی منداڵانی سوێد بەبێ خواستی خۆیان، هەرچەندە ئێستا یاساکانی سوێد رێگە لە بە منداڵان نادات گەشت بکەن بۆ دەرەوە بەڵام لەمەودوا ئەو رێکارانە فراوانتر دەکەن.
بە گوێرەی پۆلیسی سوێد، ئەو منداڵانەی بەبێ خواستی خۆیان بردراونەتە دەرەوەی سوێد بۆ مەبەستی بەزۆر بەشوودان یان ژنهێنان یاخود خەتەنەکردنی کچان بووە و بۆیە رێگرییان لێدەکرێت ببرێنە دەرەوە.
کامیلا واڵتەرسۆن دەڵێت، دامەزراوەکانی سوێد دەتوانن هەرکات گومانیان هەبوو لە هەر هۆکارێکی توندوتیژی رێگری گەشتکردنی ئەو هاووڵاتییانە بگرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ