ترەمپ: بەرپرسانی ئێران داوای دانوستاندن دەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، بەرپرسانی ئێران پەیوەندییان پێوەکردووە و داوای دانوستاندنیان کردووە. 
 
ترەمپ دەڵێت، رەنگە کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی پێشهاتەکانی ئێستاوە (خۆپێشاندان لە ئێران) لەوانەیە ناچار بن پێش کۆبوونەوەکە هەنگاوێک بنێن.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند: "بەرپرسانی ئێران دوێنێ پەیوەندییان پێوەکردم و دەیانەوێت دانوستاندن بکەن. لەوانەیە لەگەڵیان کۆببینەوە و کۆبوونەوەیەک خەریکە رێکدەخرێت."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ئێران و ناڕەزایەتییەکان کرد و هۆشداری دا: "بەهۆی ئەو شتانەی ئێستا روودەدەن، لەوانەیە ناچار بین پێش کۆبوونەوەکە هەنگاوێک بنێین."
 
سەبارەت بە خۆپێشاندانەکانی ئێران، ترەمپ گوتی: "سات بە سات لە دۆخی خۆپێشاندانەکان ئاگادار دەکرێمەوە؛ خەریکی تاوتوێکردنی چەند بژاردەیەکی زۆر بەهێزین و لە ماوەیەکی نزیکدا بڕیار دەدەین."
 
خۆپێشاندانەکان لە ئێران، رۆژی 28-12-2025 بەهۆی گرانی و خراپیی دۆخی بژێوی، بە مانگرتنی کاسبکاران لە تاران دەستیپێکرد و دواتر تەواوی پارێزگاکانی ئێرانی گرتەوە.
 
ئێستا لە نزیکەی 180 شار و شارۆچکە، رۆژانە خۆپێشاندان دەکرێت کە لە 31 پارێزگا، 28یانی گرتووەتەوە.
 
بەپێی دوایین ئامارەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی (HRANA) کە بنکەکەی لە ئەمریکایە و زانیارییەکانی لە چالاکڤانانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران وەرگرتووە، کوژرانی 490 خۆپێشاندەر و 48 کارمەندی ئەمنیی پشتڕاستکردووەتەوە، هەروەها زیاتر لە 10 هەزار و 600 کەس لە ماوەی دوو هەفتەی ئاڵۆزییەکاندا دەستگیرکراون."
 
حکومەتی ئێرانیش بۆ یەکەمجار ئاماری کوژراوانی هێزە ئەمنییەکانی لە خۆپێشاندانەکاندا راگەیاند و گوتی، 111 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون کە 18ـیان لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ئاگیت کەبایەل، بۆکسێنەری ناوداری کورد

عەگید کابایێل: هەموومان پشتیوانیی رۆژاڤای کوردستانین

جارێکی دیکە ناوی ئاگیت کەبایەل، بۆکسێنەری ناوداری کورد، لە شاری ئۆبەرهاوزنی ئەڵمانیا چووەوە نێو مێژووی وەرزشیی ئەو وڵاتە. کەبایەل لەبەردەم 13 هەزار هاندەردا، سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر رکابەرە پۆڵەندییەکەیدا بەدەستهێنا.