ئیمانوێل ماکرۆن: سەرکۆنەی تووندوتیژیی ئێران دەکەم دژی خۆپێشاندەران

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی فەرەنسا، بە توندی سەرکۆنەی ئەو "تووندوتیژییەی دەوڵەت"ی کرد کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دژی خۆپێشاندەران بەکارهاتووە. ئەم هەڵوێستەی ماکرۆن هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە تێیاندا ئاماژە بەوە کراوە، سەدان کەس لە ئەنجامی سەرکوتکارییەکانی دەسەڵاتداران لە دژی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی دووشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2026، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی، "سەرکۆنەی ئەو تووندوتیژییەی دەوڵەت دەکەم کە بەبێ جیاوازی ژنان و پیاوانی ئێرانی کردووەتە ئامانج، کە بوێرانە داوای رێزگرتن لە مافەکانیان دەکەن."
 
هەروەها سەرۆکی فەرەنسا گوتیشی، "رێزگرتن لە ئازادییە بنەڕەتییەکان داواکارییەکی جیهانییە و ئێمە شانبەشانی هەموو ئەوانەین کە بەرگرییان لێدەکەن." 
 
خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئیران پێی ناوەتە 1ـەمین رۆژەوە. حکومەتی ئەو وڵاتە ماوەی چوار رۆژە هێڵی ئینتەرنێت و تۆڕەکانی پەیوەندیی لە سەرانسەری وڵات بڕیوە و رایگەیاندووە، تاوەکو دڵنیا نەبنەوە لەوەی مەترسی لەسەر ئاسایشیان نەماوە، سنووردارییەکان بەردەوام دەبن.
 
بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران (هێرانا)، لە سەرەتای خۆپێشاندانەکانەوە تاوەکو ئێستا 544 خۆپێشاندەر کوژراون، زیاتر لە 10 هەزار و 600 کەس دەستبەسەر کراون.
 
حکومەتی ئێران کوژرانی 111 کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی پشتڕاست کردووەتەوە.
 
بەرپرسانی تاران دەڵێن "دەستی دەرەکی" لەپشت خۆپێشاندانەکانەوەیە و کەسانێکی "تێکدەر" لە نێو خۆپێشاندانەکانەوە تەقە دەکەن، هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رەتینەکردووەتەوە کە خەڵکی سڤیل لە گرژییەکاندا کوژراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ترەمپ هەڕەشە لە کوبا دەکات: رێککەوتن بکەن پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت

سەرۆکی ئەمریکا داوا لە کوبا دەکات بە زوویی لەگەڵ واشنتن رێکبکەوێت، ئەگەرنا "هیچ پارە و نەوتێکی" دەستناکەوێت. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوپەیمانی سەرەکیی کوبا لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئەمریکادا دەستگیر کرا