لە ژاپۆن ژمارەی لەدایکبوون بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابەزی

26-02-2026
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئامارە نوێیەکانی ژاپۆن نیشانی دەدەن، ژمارەی لەدایکبوون لەو وڵاتە بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابەزیوە. ئەمەش قەیرانی کەمیی هێزی کاری لە وڵاتەکەدا قووڵتر کردووەتەوە و نیگەرانییەکانی لەبارەی داهاتووی چوارەم گەورەترین ئابووریی جیهان زیاد کردووە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 26-02-2026، وەزارەتی تەندروستیی ژاپۆن ئامارە بەراییەکانی ساڵی 2025ی بڵاوکردەوە. بەپێی ئامارەکان، لەو ساڵەدا تەنیا 705 هەزار و 809 منداڵ لەدایکبوون، ئەمەش بە رێژەی 2.1٪ کەمترە بەراورد بە 2024. ئەم ئامارە منداڵی هاووڵاتییانی ژاپۆنی لە ناوخۆ و دەرەوە، هەروەها منداڵی بیانییەکانی نیشتەجێی ژاپۆنیش دەگرێتەوە.
 
ژاپۆن کە چوارەم گەورەترین ئابووریی جیهانە، ئێستا یەکێکە لەو وڵاتانەی نزمترین ئاستی لەدایکبوونیان هەیە. ئەم دابەزینە بەردەوامە بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی کەمیی هێزی کار و بەرزبوونەوەی تێچووی چاودێریی کۆمەڵایەتی بۆ بەساڵاچووان.
 
هاوکات، ژمارەی ئەو کەسانەی باج دەدەن کەمیکردووە، ئەمەش قەرزە گشتییەکانی ژاپۆنی زیاتر کردووە، کە لە بنەڕەتدا بەرزترینە لەنێوان وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهاندا.
 
سانای تاکایچی، یەکەم ژنە لە مێژووی ژاپۆندا پۆستی سەرۆکوەزیران وەربگرێت، هەفتەی رابردوو لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند: "کەمبوونەوەی لەدایکبوون و بچووکبوونەوەی دانیشتووان، بارودۆخێکی نائاسایی بێدەنگە کە بەرە بەرە وزەی وڵاتەکەمان دەبات."
 
هەرچەندە پارتی لیبراڵ دیموکرات بە سەرۆکایەتیی تاکایچی لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی 8ی شوباتدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، بەڵام پرسی کۆچبەران وەک کێشەیەکی سیاسیی سەرەکی ماوەتەوە.
 
شارەزایان پێیانوایە زیادکردنی ژمارەی کۆچبەران دەبێتە هۆی پڕکردنەوەی بۆشایی هێزی کار، بەڵام تاکایچی بەڵێنی داوە رێکاری تووندتر بەرامبەر کۆچبەران بگرێتەبەر و زیاتر پشت بە هاندانی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی ببەستێت بۆ منداڵبوون؛ هەرچەندە تاوەکو ئێستا ئەو هەوڵانە سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستنەهێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دەنگدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی "بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان"

لە دەنگدانێکی مێژوویی دا، جیهان کۆیلایەتیی رەشپێستەکان بە 'گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی' هەژمار دەکات

دەنگدانێکی مێژوویی. رۆژی چوارشەممە، نەتەوە یەکگرتووەکان بەکۆیلەکردنی رەشپێستەکان کە سەتان ساڵ بەردەوام بوو، وەک "گەورەترین تاوان دژی مرۆڤایەتی" ناساند. تەنیا سێ وڵات دژی بڕیارەکە وەستانەوە کە یەکێکیان ئەمریکا بوو و هۆکاری دژایەتییەکەیان روونکردەوە.