دڵشاد شەهاب: ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی لە میونشن کۆمەڵێک مانای گرنگی هەیە

43 خولەک له‌مه‌وپێش
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بە بەشداری 50 سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی 150 وڵات و لەنێویشیاندا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان 62یەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت. 
 
بڕیارە نێچیرڤان بارزانی لەم سێ رۆژەی کۆنفرانسەکەدا، لەگەڵ زۆربەی بەرپرسانی جیهان کۆببێتەوە و پرسە هەنوکەییەکان و پێگەی کوردستان لە سەقامگیری ئاشتی جیهانی تاوتوێ بکەن.
 
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان حەوتەمین جارە بەشداری لەم کۆنفرانسەدا دەکات. ئەم ئامادەبوونە، بەتایبەتی لەم کاتەدایە کە بابەتی ئاسایش گەورەترین ئاڵنگاریی بەردەم جیهانە. ئامادەبوونی هەرێمی کوردستان لێرە لەم کاتەدا کۆمەڵێک مانای گرنگی هەیە. یەکێک لەوانە، ناوچەی ئێمە، ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە کۆمەڵێک گرفتی زۆر گەورەدا دەڕوات. ئێستا تەنانەت هەڕەشەی هەڵگیرسانی شەڕی گەورە لە ناوچەکە هەیە. گۆڕانکاریی گەورە لە ناوچەکەدا هاتوونەتە ئاراوە. هەڕەشەی تیرۆر هەڕەشەیەکی بەردەوامە. عێراق خۆی ئێستا لە بارودۆخێکی زۆر ناسک و هەستیاردا تێپەڕدەبێت، لەبەردەم کۆمەڵێک ئاڵنگارییە. هەرێمی کوردستان هەم وەکو پێگەی خۆی، وەکو هەرێمێکی دەستووری و هەم وەکو عێراقیش کە کاریگەرییەکانی دۆخی عێراقی بەسەرەوەیە، ئێستا ئەم ساڵ شتێکی نوێ هاتووەتە ئاراوە، بە هەزاران گیراوی داعش لە سووریاوە دەگوازرێنەوە بۆ عێراق. ئەمانە هەمووی کاریگەری بەسەر دۆخی ناوچەکەوە جێدەهێڵن. 
 
وەک نەریتی ساڵانە، راوێژکاری ئەڵمانیا بە وتارێک لەسەر مەترسییە ئەمنییەکانی سەر ئەورووپا و جیهان، دەرگایەکی سێ رۆژە بەڕووی گەورەترین کۆنفرانسی ئاسایشیی جیهان دەکاتەوە.
 
ڤۆلڤگان یشینگە، سەرۆکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەڵێت: "من پێموایە کە ئێمە لە سەرەتای سەردەمێکی نوێداین، یان لە کۆتایی سەردەمێکداین. رەنگە گوتنی گۆڕانی سەردەم هێندە بەهێز نەبێت بۆ پێناسەکردنی ئەوەی دەیبینین. من باوەڕم وایە لەبەر ئەم هۆکارە، یەکێک لە گەورەترین پرسیارەکان بۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەمەیە: داهاتووی پەیوەندییەکانی (ترانس ئەتڵانتیک) چۆن دەبێ؟ ئایا ئێمەی ئەورووپییەکان دەتوانین لە داهاتووشدا پشت بەوە ببەستین کە ئەمریکا خۆی وەک هێزێک لە ئەورووپا پێناسە دەکات؟ دووەم؛ ئەورووپا چۆن دەتوانێت بەرژەوەندییەکانی خۆی لە جیهاندا بپارێزێت، کاتێک دەبینین هێزە گەورەکانی وەک ئەمریکا، چین، رووسیا و ئەوانی دیکە، تاوەکو دێت هەوڵدەدەن بەرژەوەندییەکانیان بە ئامرازی هێز بسەپێنن." 
 
یەکێتی ئەورووپا کە هێشتا شۆکی گوتارەکەی ساڵی رابردووی ئەمریکا بەری نەداوە، بە نیگەرانییەوە چاوەڕێی گوتارەکەی مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەیە کە هاوکات راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکایە. بەرپرسانی ئەورووپا پێیانوایە بەهۆی سیاسەتەکانی ترەمپەوەم سیستەمی جیهانی لەژێر مەترسیی داڕماندایە.
 
ئەم ساڵ زیاتر لە هەرکات چاوەکان لەسەر  کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنە، بەتایبەت کە سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەردەوامی شەڕی ئۆکراینا و مەترسییەکانی رووسیا، ئەمریکای سەردەمی ترەمپ بووەتە دێوزمەیەکی نوێ بۆ یەکێتی ئەورووپا و بەرژەوەندییەکانی لە جیهاندا.
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: پاسپۆرت و پسوڵەی قەرز

ئەمریکا پاسپۆرت لەو دایک و باوکانە دەستێنێتەوە کە پارەی بەخێوکردنی منداڵەکانیان نەداوە

حکومەتی ئەمریکا رێکاری تووند دژی ئەو دایک و باوکانە دەگرێتەبەر کە پارەی بەخێوکردنی منداڵەکانیان قەرزدارن و لەرێگەی هەڵوەشاندنەوەی پاسپۆرتەکانیانەوە، رێگرییان لێ دەکات گەشتی نێودەوڵەتی بکەن. ئەم هەنگاوە نوێیە بۆ چالاککردنەوەی یاسایەکی 30 ساڵ لەمەوبەرە کە ئامانجی ناچارکردنی باوانە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە یاساییەکانیان بەرامبەر منداڵەکانیان.