ئۆربان بۆ یەکێتیی ئەورووپا: ئەگەر دەتانەوێت ئابووری بەهێز بکەن، پارە بۆ ئۆکراینا مەنێرن

12-02-2026
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا رایگەیاند، ئەگەر ئەورووپا لە بووژاندنەوەی ئابوورییەکەی جدییە، دەبێت ناردنی پارە بۆ ئۆکراینا رابگرێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 12ـی شوباتی 2026، ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا بە رۆژنامەڤانانی گوت: "پارەکانتان بۆ کەسانی دیکە مەنێرن ئەگەر بۆ رکابەرییە ئابوورییەکانی خۆتان پێویستتانە، کەواتە پارە بۆ ئۆکراینا مەنێرن."
 
ئۆربان کە بە نزیکترین هاوپەیمانی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە ناو یەکێتیی ئەورووپادا دادەنرێت، بەردەوام گومانی خۆی بەرامبەر بە پشتیوانییەکانی یەکێتییەکە بۆ ئۆکراینا دەربڕیوە.
 
بەپێی ئامارەکان تاوەکو  کۆتایی پار، یەکێتیی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندام نزیکەی 177 ملیار یۆرۆ (210 ملیار دۆلار) هاوکاریی سەربازی، ئابووری و سیاسییان پێشکەش بە ئۆکراینا کردووە لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی رووسیا لە شوباتی 2022ەوە. جگە لەوەش، یەکێتییەکە رەزامەندی لەسەر قەرزێکی 90 ملیار یۆرۆیی داوە کە مەبەست لێی دابینکردنی بودجەی کیێڤە بۆ دوو ساڵی داهاتوو.
 
ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆی بەرهەمی ناوخۆیی 27 وڵاتەکەی یەکێتیی ئەورووپا نزیکەی 18 تریلیۆن یۆرۆیە.
 
هەنگاریا زۆرجار وەک بەربەستێک لەبەردەم سەرکردەکانی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە پرسی ئۆکراینا دەرکەوتووە. سەرەڕای ئەوەی ئۆکراینا تەنیا چەند رۆژێک دوای هێرشەکەی رووسیا داوای ئەندامێتی لە یەکێتیی ئەورووپا کردبوو، بەڵام بەهۆی ڤیتۆکانی ئۆربانەوە بە ئامانجەکەی نەگەیشتووە.
 
بە پێچەوانەی وڵاتانی دیکەی ئەورووپا، هەنگاریا لە دوای هێرشەکەی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکراینا، سەرچاوەکانی هاوردەکردنی خۆی بەتایبەت لە کەرتی وزەدا هەمەجۆر نەکردووە و هێشتا پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ رووسیا پاراستووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.

ترەمپ: گۆڕینی رژێم لە ئێران روویداوە و رێککەوتن نزیکە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی گورزی کوشندەیان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران داوە و هێزی دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەیان بەتەواوی پەکخستووە. دەشڵێت، ئێستا تاران وەک نیشانەیەک بۆ "رێزگرتن" دەیان کەشتیی نەوت رەوانە دەکات و پێشبینی رێککەوتنێکی نزیک دەکات.