نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن لە میونشن کۆبوونەوە؛ "سوپاسی پاڵپشتیی نەگۆڕم کرد"

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری فەرەنسا لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا کۆبوونەوە. نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، سوپاسی ئیمانوێل ماکرۆنی کردووە لە بەرامبەر پاڵپشتییە نەگۆڕەکەی. هەردوو سەرۆک جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە دەستووری داهاتووی سووریا دا کردەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 13-02-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا دیدارێکیان ئه‌نجام دا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، "خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆنی هاوڕێم لە میونشن بینی."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، "سوپاسی سەرۆک [ماکرۆن]م کرد بۆ پاڵپشتییە نەگۆڕەکەی، و بۆ بوون بە هاوپەیمانێک بۆ پەرەدان بە ئاشتی و سەقامگیری."

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوو سەرۆک دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و دۆخی سووریایان تاوتوێ کردووە؛ "هەردوولا جەختیان لە پاراستنی مافەکانی کورد لە ده‌ستووری داهاتووی سووریای یەکگرتوودا کردەوە."

 
هەر لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ دۆستایەتی و پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا و ئیمانوێل ماکرۆن و داکۆکیکردنیان لە مافە دەستوورییەکانی گه‌لی کوردستان دووپات کرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ریم ئه‌له‌بالی رادۆڤان، وەزیری فیدراڵیی ئەڵمانیا

نێچیرڤان بارزانی: سوپاسی ئەڵمانیا دەکەین بۆ پشتگیریکردنی خوشک و برایانی ئێزدی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ وەزیری فیدراڵیی ئەڵمانیا بۆ هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدان کۆبووەوە و رایگەیاند، سوپاسی ئەڵمانیا دەکەن بۆ هاوکاری و پشتگیریکردنی خوشک و برایانی ئێزدی.