سێنتکۆم: لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەمان لە عێراق 4 سەربازمان گیانیان لەدەستدا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان لە رۆژئاوای عێراق، چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.
 
رۆژی هەینی 13ـی ئاداری 2026، سێنتکۆم لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، رووداوەکە رۆژی پێنجشەممە، کاژێر 9:00ـی ئێوارە بە کاتی هەولێر روویداوە. فڕۆکەکە لە جۆری KC-135ـییە، کە تایبەتە بە دابەشکردنی سووتەمەنی لە ئاسمانەوە.
 
بەگوتەی سێنتکۆم، فڕۆکەکە شەش سەرنشینی تێدابووە، گیانلەدەستدانی چواریان پشتڕاستکراوەتەوە و گەڕان بەدوای دوو سەرنشینەکەی دیکەدا بەردەوامە.
 
سەبارەت بە هۆکاری کەوتنی فڕۆکەکە، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا دەڵێت: "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بەڵام کەوتنی فڕۆکەکە بەهۆی هێرشی دوژمنکارانە یان تەقەی هەڵەی هێزە دۆستەکان نەبووە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ناسنامەی ئەو سەربازانەی گیانیان لەدەستداوە، تاوەکو 24 کاژێر دوای ئاگادارکردنەوەی کەسوکاریان ئاشکرا ناکرێت.
 
فڕۆکەی KC-135 یەکێکە لە فڕۆکە ستراتیژییەکانی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا کە بۆ گواستنەوە و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ فڕۆکە جەنگییەکان لە کاتی فڕیندا بەکاردێت. تاوەکو ئێستا شوێنی وردی کەوتنی فڕۆکەکە لە رۆژئاوای عێراق دیارینەکراوە.
 
رۆژی هەینی 13-03-2026 سێنتکۆم رایگەیاند، دوو فڕۆکە لەنێو رووداوەکەن. یەکێک لە فڕۆکەکان لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام فڕۆکەی دووەم توانیویەتی بە سەلامەتی لە یەکێک لە بنکەکان بنیشێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ترەمپ: کوشتنی سەرکردەکانی ئێران شەرەفێکی گەورەیە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە تەواوی خەریکی لەناوبردنی حکومەتی ئێرانە لە رووی سەربازی و ئابوورییەوە. دەشڵێت، ئێستا هێزی ئاسمانی و دەریایی ئەو وڵاتە بوونیان نەماوە. کوشتنی سەرکردەکانی تارانیش بە "شەرەفێکی گەورە" بۆ خۆی دەزانێت.