وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەڵێت، تیمێکیان لە هەولێرە کە یارمەتیدەری خستنەخوارەوەی درۆنەکانە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بەرگریی بەریتانیا دەڵێت، تیمێکیان لە بنکەیەکی سەربازیی هەولێرە کە یارمەتیدەری خستنەخوارەوەی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکانە. ئەفسەرێکی بەریتانیش دەڵێ، لە ئەنجامی هێرشێکی شەوی رابردوودا بۆسەر هەولێر چەند ئەمریکییەک بریندار بوون، بەڵام تەندروستییان جێگیرە. 
 
جۆن هیلی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، تیمێکیان لە بنکەیەکی سەربازیی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە کە یارمەتیدەرە بۆ خستنەخوارەوەی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکان.
 
وەزیری بەرگریی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی رابردوو هێزەکەیان دوو درۆنی تێکشکاندووە.
 
هاوکات ئەفسەرێکی بەریتانی بە ناوی گای فۆدن بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسی راگەیاند، شەوی رابردوو بە ژمارەیەک درۆن هێرش کرایە سەر ئەو بنکە سەربازییەی هەولێر کە هێزی بەریتانی و ئەمریکی تێدایە. 
 
ئەفسەرێکی دیکە بە ناوی نیک پێری رایگەیاند، هیچ بەریتانییەک لە هێرشەکەدا بریندارنەبوو، بەڵام چەند ئەمریکییەک بریندار بوون؛ ئاماژەی بەوەشکرد: "هیچیان لە دۆخێکی مەترسیداردا نین." 
 
روون نییە بریندارەکان سەرباز بوون یان سڤیل. 
 
بنکە سەربازییەکە لە لایەن ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێ، بەڵام زۆرجار هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانان، لەوانەش هێزەکانی بەریتانیا لێی جێگیر دەبن.
 
بەرپرسانی سەربازیی بەریتانی گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە درۆنەکان لە تارانەوە هەڵدراون. 
 
هیلی باسی لەوە کردووە کە رووسیا لە بەهێزکردنی تەکتیکەکانی هێرشی درۆنیدا یارمەتیی ئێرانی داوە بۆ ئەوەی بەرپەرچدانەوەیان "زەحمەتتر بێت."
 
هیلی دەڵێت: "پێویستە کەس بەلایەوە سەیر نەبێت کە دەستی شاراوەی [ڤلادیمیر] پووتین لە پشت تەکتیکەکانی ئێرانەوەیە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنزینخانەیەک لە نیوزیلاند. وێنە: AP

نیوزیلاند یاسای "رۆژانی بێ ئۆتۆمبێل" دەگەڕێنێتەوە؛ جەنگی ئێران قەیرانی سووتەمەنی دروست کردووە

بەرپرسانی نیوزیلاند رایانگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی سووتەمەنی و لێکەوتەکانی جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بیر لە کاراکردنەوەی یاسایەکی کۆنی دەیەی حەفتاکان دەکەنەوە بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل.