تەقینەوەیەک لە پاکستان 9 کوژراو و 35 برینداری لێکەوتەوە

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەکار عەلی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تەقینەوەیەکی بەهێز لە بازاڕێکی قەرەباڵخ لە باکووری رۆژئاوای پاکستان روویدا و بەهۆیەوە لانیکەم 9 کەس کوژران و 35 کەسی دیکەش بریندار بوون. تەقینەوەکە ترسێکی زۆری لەناو خەڵکدا دروست کردووە و، مەترسیی سەرهەڵدانەوەی شەڕ و پێکدادانە سنوورییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستانی هێناوەتە پێشەوە.
 
ئاژانسی "رۆیتەرز" و میدیاکانی پاکستان بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە رۆژی سێشەممە 12-05-2026 ناوجەرگەی بازاڕی (نەورانگ) لە شارۆچکەی (سەرای نەورانگ) سەر بە ناوچەی (لاکی مەروات) لە ویلایەتی (خەیبەر پەختونخوا) روویداوە.
 
حەمیدوڵڵا خان، جێگری کۆمیسیاری ناوچەکە، لەناو نەخۆشخانەوە بە میدیاکانی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا تەرمی 9 کەس گەیێندراونەتە نەخۆشخانە و 35 برینداریش لەژێر چارەسەری پزیشکیدان."
 
بە گوتەی بەرپرسانی ناوچەکە، لەنێو کوژراوەکاندا 2 کارمەندی پۆلیس هەن. لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەقەمەنی لە ناو عەرەبانەیەکدا شاردراوەتەوە و  لە کاتی قەرەباڵخیی بازاڕەکەدا تەقێندراوەتەوە.
 
دیمەنەکانی شوێنی رووداوەکە وێرانکارییەکی زۆر نیشان دەدەن؛ دووکانەکان رووخاون و ئۆتۆمبێل و عەرەبانەکان بوونەتە پارچە ئاسنی سووتاو.
 
حەمیدوڵڵا خان رایگەیاند، تەندروستیی 10 لە بریندارەکان ناجێگیرە و بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە، رەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری (بانۆ) کراون. هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ گرووپێک بە فەرمی بەرپرسیاریەتیی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان گەمارۆیەکی تووندی ناوچەکەیان داوە و دەستیان بە گەڕان و پشکنین کردووە.
 
ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای پاکستان ساڵانێکی زۆرە بەدەست هێرشەکانەوە دەناڵێنن. ئیسلام ئاباد بەردەوام بزووتنەوەی تاڵیبانی پاکستان" (TTP) تۆمەتبار دەکات بەوەی کە لە ناو خاکی ئەفغانستانەوە هێرشەکان رێکدەخەن، بەڵام حکومەتی تاڵیبان لە کابول هەمیشە ئەم تۆمەتانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت رێگە نادەن خاکی ئەفغانستان دژی هیچ وڵاتێک بەکاربهێنرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپ لە ئۆڤەڵ ئۆفیس

ترەمپ: ئێران واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم دەهێنێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دڵنیایە لەوەی ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم رادەگرێ و دەستبەرداری هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی دەبێت. ئەمەش لە کاتێکدایە، دانوستاندنەکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتوونەتە بنبەست.