ترەمپ بۆ شی: تۆ سەرکردەیەکی مەزنی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە لووتکەی نێوان ئەمریکا و چیندا کە چاوەڕوانیی ئەوەی لێدەکرێت پێشکەوتنی گەورە لە پرسە ناکۆکەکانی وەک جەنگی ئێران، بازرگانی، تەکنەلۆژیا و تایواندا بەدەستبهێنێت، سەرۆک شی جینپینگ و دۆناڵد ترەمپ لە پەکین کۆبوونەوە. لە کاتێکدا ترەمپ بە ستایشکردنی شی وەک "سەرکردەیەکی مەزن" دەستیپێکرد، سەرۆکی چین هۆشداریدا لەوەی جیهان گەیشتووەتە "چوارڕێیانێکی نوێ".
 
رۆژی پێنجشەممە 14-05-2026، لە گوتاری دەستپێکی لووتکەکەدا، شی جینپینگ جەختی لە گرنگیی ساتەوەختەکە کردەوە بۆ هەردوو زلهێزی جیهان و رایگەیاند، پرسیاری بەردەم چین و ئەمریکا ئەوەیە "ئایا دوو وڵاتەکە دەتوانن پێکەوە کاربکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و سەقامگیرییەکی زیاتر بهێننە جیهانەوە؟"
 
لە بەرامبەردا، دۆناڵد ترەمپ ستایشی شی جینپینگی کرد و گوتی، "تۆ سەرکردەیەکی مەزنیت، هەندێکجار خەڵک پێیانخۆش نییە من ئەمە دەڵێم، بەڵام من بەهەرحاڵ دە‌یڵێم، چونکە راستییە."
 
ترەمپ چاوی لەوەیە گفتوگۆکان لەسەر بازرگانی و رێککەوتنەکان بن بۆ ئەوەی چین بەرهەمی زیاتری کشتوکاڵی و فڕۆکەی نەفەرهەڵگر بکڕێت. سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ خۆیدا شاندێکی لە سەرکردەی 30 کۆمپانیای گەورەی جیهان بردبوو و رایگەیاند، هەموویان "چاوەڕوانی بازرگانی و کارکردنن."
 
لە لایەکی دیکەوە، چاوەڕوان دەکرا شی جینپینگ پرسی بڕیاری ئەمریکا بۆ فرۆشتنی چەک بە تایوان بورووژێنێت، کە دوورگەیەکی خۆبەڕێوەبەرە و پەکین بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت.
 
جەنگی ئێرانیش یەکێک بوو لە تەوەرە سەرەکییەکان. پێش کۆبوونەوەکان، ترەمپ هیوای خواستبوو چین کاریگەریی بەرچاوی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی ئێران رازی بکات بە مەرجەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە یان کردنەوەی تەنگەی هورمز، بەڵام پێش لووتکەکە ئەو داواکارییانەی نەرمتر کردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی چین وەستاوە و سڵاوی سەربازی لە سەربازێک دەکات. وێنە: AFP

ترەمپ لە چین چی دەکات و باسی چ بابەتێک دەکات؟

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە پەکین سەرقاڵی کۆبوونەوە و گفتوگۆن، تێیدا سەرەڕای پێشوازیی گەرم و پەیامە دۆستانەکانی ترەمپ، شی جینپینگ هۆشدارییەکی تووندی دا لەوەی ئەگەر پرسی تایوان بە هەڵە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، رەنگە دوو وڵاتەکە "بەیەکدابدەن و تەنانەت بچنە نێو ململانێشەوە." لووتکەکە کە زیاتر لە دوو کاژێری خایاند، چەندین پرسی ئاڵۆزی وەک بازرگانی، جەنگی ئێران و تایوانی لەخۆگرت.