وەتس ئەپ لەکارکەوت

14-07-2020
نیشانەکردن وەتس ئەپ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمشەو سێشەممە ئەپڵیکەیشنی وەتس ئەپ بۆ نزیکەی 20 خولەک لەکارکەوت و بەکارهێنەران نەیاندەتوانی نامە بۆ یەکدی بنێرن، بەپێی ماڵپەڕی داون دیتێکتەریش، کێشەکە بەکارهێنەرانی لە هەموو جیهان گرتەوە.
 
بەکارهێنەرانی وەتس ئەپ لە ئەمریکا، چیلی، ئەڵمانیا، هیندستان، کۆستاریکا، میسر، قەتەر و بەشێکی زۆری دیکەی وڵاتانی جیهانەوە رایانگەیاندبوو کە کێشەیان لە بەکارهێنانی بەرنامەکەدا هەیە. 
 
هەر بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی داون دیتێکتەر کە تایبەتە بە چاودێریی تۆڕی ئینتەرنێت، لە مانگی رابردووش 19 کێشە لە ئەپڵیکەیشنی وەتس ئەپدا دروستبووە و چارەسەرکراون. 
 
پاش نزیکەی 20 خولەک، بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی داون دیتێکتەر ئاماژەیان بەوە کردووە، کە ئەپڵیکەیشنەکە کەوتووەتەوە کار و دەتوانن نامە لەگەڵ هاوڕێکانیان بگۆڕنەوە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەک لە تەنگەی هورمز

قەتەر سێیەمین کەشتیی گازی بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕاند

داتاکانی چاودێری دەریایی ئاشکرای دەکەن، سێیەمین کەشتیی گازی سرووشتی قەتەر رۆژی هەینی بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیوە و ئێستا بەرەو چین بەڕێوەیە. ئەمە لە کاتێکدایە شاندێکی قەتەر گەیشتوونەتە تاران بۆ ئەوەی وەک نێوەندگیر یارمەتیدەربن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.