سەرۆکوەزیرانی پاکستان گەیشتە چین و پرسی جەنگی ئێران لە هەگبەیدایە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان گەیشتە چین، بەمەش سەردانێکی چوار رۆژەی دەستپێکرد کە جەنگی ئێران تەوەری سەرەکیی دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆکانی.
 
رۆژی شەممە 23-05-2026 ئاژانسی هەواڵی شینهوا رایگەیاند، شەریف گەیشتە هانگژۆ لە هەرێمی ژێجیانگ.
 
وەزارەتی دەرەوەی چین هێشتا پشتڕاستی نەکردووەتەوە، ئایا هەردوولا گفتوگۆ لەسەر جەنگەکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکەن، کە ئیسلاماباد و بەیژینگیش هەوڵیانداوە نێوەندگیری تێدا بکەن.
 
پێشتر گۆ جیاکون، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، تەنیا رایگەیاندبوو،"پرسە گرنگە هاوبەشەکان" گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
 
گۆ گوتبووی، چین لەگەڵ پاکستان کاردەکات بۆ "بەشداریکردنی ئەرێنی لە دووبارە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست" و رایگەیاندبوو، "چین پشتیوانی لە پاکستان دەکات لە بینینی رۆڵێکی نێوەندگیریی دادپەروەرانە و هاوسەنگ لە برەودان بە ئاشتی و کۆتاییهێنان بە جەنگ."
 
پاکستان وەک نێوەندگیرێکی سەرەکی لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا دەرکەوتووە، مانگی رابردوو میوانداریی دانوستاندنی رووبەڕووی واشنتن و تارانی کرد کە نەگەیشتە رێککەوتنێکی هەمیشەیی.
 
چین بە پەیوەندیی تەلەفۆنی و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتە کاریگەرەکانی کەنداو، رۆڵێکی هێمنتری بینیوە.
 
دوای گفتوگۆ ئاست بەرزەکانی لەگەڵ شی جینپینگ لە بەیژینگ هەفتەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆکی چین پێشنیازی یارمەتیی بەیژینگی کردووە بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز.
 
وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین، ئەم مانگە لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ ئیسحاق دار، هاوتا پاکستانییەکەی، هانی ئیسلامابادی دا "هەوڵەکانی نێوەندگیری" لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا زیاد بکات.
 
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، بەیژینگ میوانداریی هەریەک لە ترەمپ و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیای کردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا؛ جۆن راتکڵیف، بەڕێوەبەری CIA و پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا. وێنە: Daniel Heuer/Bloomberg

راپۆرتێک: ترەمپ لەگەڵ گەورە راوێژکارانی بیر لە دەستپێکردنەوەی هێرش بۆ سەر ئێران دەکاتەوە

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری دوو بەرپرسی ناونەهێندراوەوە دەڵێت، بەیانیی رۆژی هەینی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ تیمی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی لەسەر پرسی شەڕ لەگەڵ ئێران کۆبووەتەوە