ئێران: پەیاممان لە ئەمریکاوە بۆ بەردەوامبوونی دانوستاندن بەدەست گەیشتووە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێ، تاران پەیامی لە واشنتنەوە بەدەست گەیشتووە کە تێیدا ویستی خۆی بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆکان دەربڕیوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە وڵاتەکەی پێشوازی لە هەر دەسپێشخەرییەک بۆ چارەسەری دیپلۆماسیانەی قەیرانەکە دەکات، بەتایبەتی لەلایەن چینەوە.
 
رۆژی هەینی، 15ـی ئایاری 2026، عەباس عێراقچی لە نیودەلهیی پایتەختی هیندستان بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند: "جارێکی دیکە پەیاممان لە ئەمریکییەکانەوە بەدەست گەیشتووە کە تێیدا ئاماژە بەوە دەکەن ئامادەن بۆ بەردەوامبوون لە گفتوگۆ و پەیوەندییەکان."
 
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئێران تەنیا رۆژێک دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، شی جینپینگ، سەرۆکی چین، ئۆفەری هاوکاریی وڵاتەکەی پێشکێش کردووە بۆ نێوەندگیری و کردنەوەی تەنگەی هورمز. 
 
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆکی چین بەڵێنی داوە کە وڵاتەکەی هیچ کەرەستەیەکی سەربازی بۆ هاوکاریی ئێران لە جەنگەکەی دژی ئەمریکا و ئیسرائیل رەوانە نەکات.
 
عێراقچی کە دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وڵاتانی گرووپی (بریکس) قسەی دەکرد، گوتی: "پێزانینمان هەیە بۆ هەر وڵاتێک کە توانای هاوکاریی هەبێت، بەتایبەتی چین. ئێمە پەیوەندیی زۆر باشمان لەگەڵ چین هەیە و هاوبەشی ستراتیژیی یەکدین. دەزانین چینییەکان نییەتێکی باشیان هەیە، بۆیە هەر هەنگاوێک کە لەلایەن ئەوانەوە بنرێ بۆ هاوکاریی پرۆسەی دیپلۆماسی، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە پێشوازی لێ دەکرێ."
 
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەکەوە لە 28ـی شوبات، بەیژینگ کار بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە دەکات. 
 
وەزارەتەکە دەڵێ: "بەردەوامبوونی ئەم جەنگە هیچ مانایەکی نییە و نەدەبوو هەر لە بنەڕەتەوە رووبدات. دۆزینەوەی رێگەیەکی خێرا بۆ چارەسەر، نەک تەنیا لە بەرژەوەندیی ئێران و ئەمریکایە، بەڵکو لە بەرژەوەندیی وڵاتانی ناوچەکە و هەموو جیهانیشدایە."
 
سەبارەت بە هەوڵە نێوەندگیرییەکان، عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد کە تاوەکو ئێستا پاکستان نێوەندگیری سەرەکی بووە، هەرچەندە گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی نێوان تاران و واشنتن لە ئیسلامئاباد لە مانگی نیسانی رابردوو، بێ ئەنجام کۆتایی هات.
 
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی: "نێوەندگیرییەکەی پاکستان هێشتا شکستی نەهێناوە، بەڵام لە دۆخێکی سەختدایە، ئەوەش زیاتر بەهۆی رەفتارەکانی ئەمریکا و ئەو بێمتمانەییەی کە لەنێوانماندا هەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆری نەوت گوێزەرەوە پڕۆژەی بۆریی (رۆژئاوا – رۆژهەڵات). وێنە: بلومبێرگ

ئیمارات دەیەوێت بەبێ بەکارهێنانی تەنگەی هورمز نەوتەکەی بگوازێتەوە

حکومەتی ئیمارات بڕیاری دا پڕۆژەی دروستکردنی بۆرییەکی نوێی نەوت خێرا بکات کە ئامانج لێی گواستنەوەی نەوتی ئەو وڵاتەیە، بەبێ بەکارهێنانی تەنگەی هورمز؛ ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی جەنگی ئێرانەوە هەناردەکردنی وزە لەو رێڕەوە ئاوییە تووشی گرفت بووە.