ئیسرائیل و لوبنان رۆژی دووەمی دانوستاندنەکانیان دەستپێکرد

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتن دەستیان بە رۆژی دووەمی دانوستاندنەکان کرد، ئەوەش سەرەڕای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دراوسێکەی.
 
دیپلۆماتێک گوتی، نێردەی ئەو دوو وڵاتە کە هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسییان لەنێواندا نییە، کەمێک دوای کاژێر 09:00ـی بەیانی بە کاتی واشنتن، واتە 4:00ی ئێوارە بەکاتی هەولێر، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستیان بە دانوستاندن کردەوە.
 
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی، رۆژی یەکەمی دانوستاندنەکان لە رۆژی پێنجشەممە "بەرهەمدار" بوو، بەڵام دواتر ئیسرائیل رایگەیاند کە سەربازێکی لە باشووری لوبنان کوژراوە و هێرشی نوێی کردە سەر باشووری لوبنان.
 
لە 17ـی نیسانەوە ئاگربەست لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە راگەیێندراوە، بەڵام نەبووەتەهۆی راگرتنی شەڕ و لەو کاتەوە سەتان کەس بەهۆی هێرشەکانەوە کوژراون و هەردوولاش یەکدی بە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە تۆمەتبار دەکەن.
 
رۆژی پێنجشەممە، ئەمریکا رۆژی یەکەمی دانوستاندنەکانی لە واشنتن بە ئەرێنی ناوبرد. 
 
بەڵام گرژییەکان کاریگەرییان لەسەر دۆخەکە هەبوو. سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "سوپای ئیسرائیل دەستی بە لێدانی پێگە و ژێرخانی حیزبوڵڵا لە ناوچەی سووڕ لە باشووری لوبنان کردووە."
 
سەرچاوە خۆجێییەکان گوتیان، لانیکەم دوو هێرش کراونەتە سەر ناوچەکانی نزیک شاری سووڕ؛ میدیای فەرمیی لوبنانیش بڵاویکردەوە هێرشێکی دیکە کراوەتە سەر سەنتەرێک کە لەلایەن رێکخراوێکی نێوخۆییەوە لە نزیک نەخۆشخانەیەک بەڕێوەدەبرێ و بەهۆیەوە 7 کەس برینداربوون کە دووانیان پەرستارن.
 
پێشتر سوپای ئیسرائیل هۆشداری چۆڵکردنی بۆ 5 شارۆچکە و گوند لەنێو شاری سووڕ لە باشووری ئەو وڵاتە و دەوروبەری دابوو.
 
لە راگەیێندراوێکی جیادا سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، سەربازێکی ئیسرائیلی لە باشووری لوبنان کوژراوە، بەمەش ژمارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی لە سەرەتای ئادارەوە لە پێکدادانەکاندا لەگەڵ حیزبوڵڵا کوژراون گەیشتە 19 سەرباز. 
 
ئاژانسی نیشتمانیی هەواڵی فەرمیی لوبنان (NNA) بڵاویکردەوە کە چەند هێرشێکی دیکەی درۆنی کراونەتە سەر چەند ناوچەیەکی دیکەی باشوور کە هۆشداریی چۆڵکردنیان لەلایەن ئیسرائیلەوە پێنەدرابوو.
 
دانوستاندنەکانی واشنتن جەختیان لەسەر ئەو ئاگربەستە لەرزۆکە کردبووەوە کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە کۆتایی بێت، ئەگەر لەسەر درێژکردنەوەی رێکنەکەون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هۆڵی کۆنفرانسیی رۆژنامەڤانیی وەزارەتی دەرەوەی چین

چین لەبارەی جەنگی ئێران: هەر لە بنەڕەتەوە نەدەبوو رووبدات

وەزارەتی دەرەوەی چین رایدەگەیێنێت، جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران زیانی گەورەی بە گەلانی ناوچەکە و ئابووریی جیهان گەیاندووە و دەبێت بە زووترین کات ئاگربەستێکی گشتگیر و بەردەوام رابگەیێندرێت؛ جەختیش دەکاتەوە کە "چارەسەری سەربازی رێگەی دەرچوون نییە."