نیوزلەندا بە یەکجاری باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا دادەخات

16-06-2020
دیار کوردە @diyarkurda
نیشانەکردن نیوزلەندا عێراق
A+ A-
 
 
رووداو - هەولێر

وەزیری دەرەوەی نیوزلەندا رۆژی سێشەممە لە راگەیێندراوێکیدا داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بە یەکجاری لە بەغدا راگەیاند. 
 
وینستن پیتەرز، وەزیری دەرەوەی نیوزلەندا لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە، ''بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەکەمان بە یەکجاری بڕیارێکی ئاسان نەبووە و هاوکات بە هیچ شێوەیەک ئاماژەیەک نییە بۆ گۆڕانی لە پەیوەندییەکانی نیوزلەندا لەگەڵ عێراق".
 
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، نیوزلەندا شانازی بە پەرەپێذانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا دەکات، بەتایبەتییش کە بەشداربووە لە شەڕی دژ بە داعش و مەشق و راهێنانردن بە 47 هەزار هێزی ئەمنیی عێراقی.
 
نیوزلەندا لە ساڵی 2015 بۆ پشتیوانیکردن لە هێزی بەرگریی وڵاتەکەی کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رەوانەی عێراق کرابوون، باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا کردەوە.
 
ئێستا کە ئەو وڵاتە هێزەکانی لە عێراق کشاندووەتەوە، بە نیازە لە کۆتایی ئەم مانگەدا باڵیۆزخانەکەی بە یەکجاری دابخات و کاروباری باڵیۆزخانەکەی تایبەت بە عێراق بگوازێتەوە بۆ باڵیۆزخانەکەی لە ئەبوزەبی لە ئیمارات.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئێران لە مەشقێکی سەربازیدا لە ئابی ئەم ساڵ مووشەک هەڵدەدات. وێنە: Reuters

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی ئەورووپی بۆ رووداو: مووشەکەکانی ئێران دەگەنە کیشوەری ئەورووپا

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئەورووپی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێران پابەندنەبووە بە مەرجەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و ئەگەر بەردەوام بێت لە پێشێلکردنی پابەندبوونەکانیان، سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنن.