نەتەوە یەکگرتووەکان: جەنگی ئێران 45 ملیۆن کەسی دیکە برسی دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە ئەگەر جەنگی ئێران تاوەکو مانگی حوزەیران درێژە بکێشێت، 45 ملیۆن کەسی دیکە لە سەرتاسەری جیهان رووبەڕووی برسێتیی تووند دەبنەوە.
 
رۆژی سێشەممە، 17ی ئاداری 2026، کارڵ سکاو، جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی جیهانیی خۆراکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (WFP) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە جنێڤ رایگەیاند، "ئەگەر جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تاوەکو مانگی حوزەیران بەردەوام بێت، 45 ملیۆن کەسی دیکە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەوە دەکەونە نێو بازنەی برسیەتی تووندەوە."
 
کارڵ سکاو ئاماژەی بەوە کرد، ئەو پێشهاتە ئاستی برسیەتی لە جیهاندا دەگەیەنێتە ژمارەیەکی پێوانەیی کە پێشتر تۆمارنەکراوە و گوتی، "ئەمە پێشبینییەکی زۆر مەترسیدارە."
 
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێستا 319 ملیۆن کەس لە جیهاندا بەدەست برسیەتی تووندەوە دەناڵێنن.
 
28ی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە مووشەک و درۆن وەڵامی دانەوە. وەک بەشێک لە وەڵامەکەی، ئێران هێرشیکردە سەر وڵاتانی کەنداو و لە دووەم رۆژی جەنگەکەشەوە تەنگەی هورمزی داخستووە.
 
هورمز بە یەکێک لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان دادەندرێ و بە گوێرەی دامەزراوەی زانیاری وزەی ئەمریکا، رۆژانە 20٪ی نەوتی هەناردەکراوی جیهان بەو تەنگەدا تێدەپەڕێت.
 
کاتێک جەنگەکە دەستیپێکرد، بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 72 دۆلار بوو، ئێستا بە سەروو 100 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەرزبوونەوەی وزەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و پێویستییەکانی دیکەی رۆژانە دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز

ترەمپ داوای هاوکاری بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز دەکات؛ ئەورووپا ئامادە نییە بەشداری بکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە هاوپەیمانەکانی وڵاتەکەی کرد کە لە کردنەوەی تەنگەی هورمزدا یارمەتی واشنتن بدەن، بەڵام وڵاتانی ئەورووپا خۆیان بەدوور گرتووە لە ناردنی هێز بۆ کردنەوەی ئەو رێگە ئاوییەی کە ئێران لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا دایخستووە