رووداو -واشنتن
ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا دەیبینن دوو پۆلیسن و رەیشەرد برووکسیان لەبەردەم خواردنگەیەکی ئاتلەنتای جۆرجیا راگرتووە. ئەو خواردنگەیە تەلەفۆنیان بۆ پۆلیس کردووە و دەڵێن، ئەو پیاوە رەشپێستە سەرخۆشە، کاتێکیش پۆلیس دەگات و رەیشەرد دەپشکنن، گرژی دروستدەبێت و دواتر بە گولـلە دەیکوژن.
برووكس نایه‌وێت لەلایەن پۆلیسەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت، بۆیە رووبەڕوویان دەبێتەوە و دەمانچەیەکی کارەبایی پۆلیسەکان دەبات و هەڵدێت، لەو کاتەدا پۆلیسەکان لەدواوە تەقەی لێدەکەن و دەیکوژن.
جه‌مه‌یكۆ برووكس، ئامۆزای رەیشەردە و دەڵێت، هەمیشە دەم بەخەندە بوو، بەڵام کوشتیان، "ئەو لەو جۆرە کەسانە نەبوو".
خۆپیشانده‌ران کە خۆیان بەهۆی کوشتنی جۆرج فلۆید تووڕەبوون، گڕیان له‌و خواردنگه‌یه به‌ردا كه ته‌له‌فۆنی بۆ پۆلیسی كردووه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و 19 ئه‌فسه‌ری ئه‌و شاره‌ی برووكسی تێدا كوژرا، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه. كوشتنی برووكس خۆپیشانده‌رانی هێنده‌ی دیكه سوورتر كردووه له‌سه‌ر چاكسازیی بنه‌ڕه‌تی له مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وتی پۆلیس.
كاراگن ویلیامس، خۆپێشاندەرێکی رەشپێستە و قسەی بۆ رووداو کردووە، دەڵێت، "ئه‌م رووداوی كوشتنانه كۆتاییان نییه. ئه‌مه ئه‌وه نییه كه بڵێی یه‌ك دوو هه‌فته هه‌واڵه‌كان داگیر ده‌كات و ئیتر ته‌واو ده‌بێت. من وه‌كو كه‌سێكی ره‌شپێست ناتوانم ره‌نگی پێستم بگۆڕم، خه‌ڵكی ره‌ش پێست لێره له ئه‌مریكا ده‌كرێنه ئامانج. له‌به‌رئه‌وه من به‌لامه‌وه سه‌یر نییه كه پۆلیس كه‌سێکی دیكه‌ی ره‌شپێستیان كوشتووه، چونكه سته‌مكاریی راسته‌قینه هه‌یه له ئه‌مریكا".
خۆپێشانده‌ران داوا ده‌كه‌ن بودجه‌ی پۆلیس كه‌مبكرێته‌وه و له‌بری ئه‌و بودجه‌یه له باشتركردنی ژیانی كه‌مینه‌كاندا به‌كاربهێنرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ