تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سەربازیی کۆڵۆمبیا روویدا

16-06-2021
سۆران عومەر
نیشانەکردن کۆڵۆمبیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە بنکەیەکی سەربازیی سوپای کۆڵۆمبیا، 36 سەربازی ئەو وڵاتە بریندار بوون.
 
ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە نزیک شارۆچکەی کوکوتا سەر بە هەرێمی نۆرتی دی سانتاندێر لە رۆژهەڵاتی کۆڵۆمبیا ئەو ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوە لە نێو بنکەیەکی سەربازییدا تەقیوەتەوە.
 
دیێگۆ مۆلانۆ، وەزیری بەرگریی کۆڵۆمبیا، کە راستەوخۆ دوای تەقینەوەکە گەیشتووەتە بنکە سەربازییەکەی کوکوتا، گوتی رووداوەکە "هێرشێکی تیرۆریستییە".
 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کۆڵۆمبیاش لە تویتەر ئاماژەی بەوە کردووە لەکاتی رووداوەکەدا ژمارەیەک سەرباز و راوێژکاری سەربازیی لەو بنکە سەربازییەدا بوون، بەڵام هیچ کامیان زیانیان پێنگەیشتووە.
 
وەزارەتی بەرگریی کۆڵۆمبیا،  هێزەکانی سەر بە 'سوپای ئازادی نیشتیمانیی کۆڵۆمبیا' بە ئەنجامدەری هێرشەکە دەزانێت، کە ئێستا تاکە گرووپی چەکداریی کۆڵۆمبین لە دەرەوەی سوپای کۆڵۆمبیا و وەک گرووپێکی یاخی لە حکومەتی کۆڵۆمبیا دەناسرێن. 
 
کۆڵۆمبیا لە شەستەکانی سەدەی رابردووەوە رووبەڕووی پێکدادانی چەکداریی بووەتەوە لەگەڵ گرووپە  چەکدارییە پارتیزانەکانی ئەو وڵاتەدا، بەتایبەت هێزە چەکدارییە شۆڕشگێرەکانی کۆڵۆمبیا ناسراو بە 'فارک' و 'سوپای ئازادی نیشتیمانی'، بەڵام لە ساڵی 2016 فارک رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ حکموەت واژۆکرد و زۆربەی چەکدارەکانیش چەکیان داناوە و گرووپەکەش لە 2017 هەڵوەشایەوە، بەڵام سوپای ئازادی نیشتیمانی تاوەکو ئێستاش لە ململانێ لەگەڵ حکومەتی کۆڵومبیا بەردەوامن. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

ئێران مەرجی بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 هەیە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران دەڵێ، هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتەکەی بەشداری لە مۆندیالی 2026 دەکات، بەڵام داوا دەکات هەرسێ وڵاتی خانەخوێ (ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا) مەرجەکانی تاران جێبەجێ بکەن، کە پەیوەستن بە رێزگرتن لە سروودی نیشتمانی و پێدانی ڤیزە بەو یاریزانانەی پێشتر لە سوپای پاسداران بوون.