رووداو دیجیتاڵ
رەنگە خوێنەران پێیان سەیر بێت، بەڵام ئەم ساڵ لە ئەڵمانیا کەسێک کە لە وڵاتی بورکینا فاسۆی ئەفریقاوە هاتووە، گوتوویەتی، "کوردم" و مافی پەنابەریشی وەرگرتووە. ئەمەش لەو داتا فەرمییانەدا دەردەکەوێت کە زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو وەریگرتوون.
فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا (BAMF)، لە وەڵامی پرسیاری زنار شینۆ دا، ئاماری پەناخوازانی کوردی لە ساڵی 2025دا ئاشکرا کردووە. بەپێی ئامارەکان، 18,748 کورد داواکاریی پەنابەرییان لە ئەڵمانیا پێشکێش کردووە، کە زۆرترینیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بوون و 7,848 داواکارییان پێشکەش کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای رۆژئاوای کوردستان، زۆرترین داواکاری لەلایەن کوردی باکووری کوردستانەوە بووە بە 7,753 داواکاری، دوای ئەوانیش کوردی باشووری کوردستان بە 2,612 و رۆژهەڵاتی کوردستان بە 423 لە پلەی سێیەم و چوارەمدان.
ئەو داتا تایبەتانە بە بەرنامەی دیاسپۆرا دەریشیدەخەن کە لە وڵاتانی دیکەشەوە کورد گەیشتوونەتە ئەڵمانیا، لەوانە 33 کەس لە ئەرمینیاوە، 13 کەس لە جۆرجیاوە، 8 کەس لە رووسیاوە و چەند حاڵەتێکیش لە کەنەدا، جەزائیر و مەغریبەوە بووە. هەروەها کوردێکیش لە وڵاتی بورکینا فاسۆی ئەفریقاوە چووەتە ئەڵمانیا و گوتوویەتی، کوردە و مافی پەنابەریشى وەرگرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ