ترەمپ و پووتین بە تەلەفۆن لەسەر ئاگربەستی ئۆکراینا قسەیان کرد

18-03-2025
رێبەر حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆشکی سپی دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پووتین بە تەلەفۆن لەسەر ئاگربەستی ئۆکراینا قسەیان کرد و، "پەیوەندییەکە ئەرێنی" بووە.

بەگوێرەی کۆشکی سپی، پەیوەندییەکە کاژێر (17:00 بەکاتی هەولێر) دەستیپێکردووە؛ تاوەکو ئێستا پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە کۆتایی پێنەهاتووە و بەردەوامە.

هاوکات ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا گەیشتووەتە هێلسنکی پایتەختی فینلاند و سبەی لەگەڵ ئەلیکساندەر ستەب، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە، کە ئەمەش رۆژێک دوای گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەی ترەمپ و پووتین دەبێت.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، ئامادەیە گفتوگۆ لەبارەی ئەو بەشانەی ئۆکراینا بکات کە رووسیا رێگەپێدراو دەبێت لەژێر دەستی بمێنێت. ئاماژەی بەوەش کردبوو، مۆسکۆ و واشنتن گفتوگۆ لەبارەی "دابەشکردنی هەندێک سەروەت و سامان دەکەن."

پێش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەش سەرۆکی رووسیا چەندین قسەی دژ بە وڵاتانی رۆژئاوا کرد و بە گاڵتەجاڕییەوە باسی لە گرووپی 7، ناسراو بە (G7) کرد و گوتی، ئەو گرووپە زۆر بچووکن و "لەسەر نەخشە نابینرێن."

کیێڤ رایگەیاندووە، پێشبینی ئەوەی دەکرد کە مۆسکۆ "بەبێ مەرج" ئاگربەست قبووڵ بکات. ئەندری سیبیگا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا دەڵێت، "کاتی ئەوە هاتووە کە رووسیا نیشانی بدات کە ئاشتیی دەوێت یان نا."

پێشتر سەرۆکی ئۆکراینا هۆشداریی دا لەوەی کە هاوتا رووسییەکەی ئاشتیی ناوێت و هەوڵی بەدەستهێنانی دەستکەوتی باشتر دەدات لەڕێگەی سەربازییەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا: پەیوەندیی نێوان نێچیرڤان بارزانی و پاپا فرانسیس زۆر بەهێز بوو

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا دەڵێت، ئەو کەسانە بانگهێشتی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیس کراون کە زۆر لە پاپا نزیک بوون. ئاماژە بەوەش دەکات، پەیوەندیی نێوان پاپای ڤاتیکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان "زۆر بەهێز بوو."