رووداو دیجیتاڵ
کوردانی تاراوگە لە نێو باڵەخانەی پەرلەمانی ئەورووپا لە برۆکسل، ئاهەنگی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییان گێڕا. ئەم پێشوازییە لەلایەن نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا و بە هاوکاریی پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی ئەورووپا سازکرابوو.
لە کلتووری کوردی دا، نەورۆز واتا نوێبوونەوەی ساڵ و ژیانی کورد. هەر ئەمەش وایکردووە ئاهەنگی نەورۆزی 2726ی کوردی لە برۆکسل، تێکەڵ بێت بەو دۆخە سیاسی و سەربازییەی کە ناوچەکە و بەتایبەت رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی گرتووەتەوە.
ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی یەکێتیی ئەورووپا لە رێوڕەسمەکەدا بەشداربوون. ئەوان وێڕای دەربڕینی نیگەرانییان لە دۆخی ئێستای ناوچەکە، داوایان کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانیی زیاتری گەلی کورد بکات.
دانیال ئەتارد، ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا، سۆسیال دیموکراتەکان: "ئێمە لێرەین نەک تەنیا بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی نەورۆزەوە، بەڵکو بۆ پشتگیری هەموو گەلی کورد. بۆیە پێویستە لانیکەم بە پاڵپشتی لەگەڵیان بوەستین و پشتیوانییان لێ بکەین لە تێکۆشانیاندا. پێویستە بەرگری لەو پرەنسیپە بنەڕەتییانە بکەین کە ئێمە لێرە لە پەرلەمانی ئەورووپا هەموومان پشتیان پێ دەبەستین. ئەوان لە کوردستان بۆ چی شەڕ دەکەن؟ ئەوان بۆ ئازادی و یەکسانی شەڕ دەکەن، ئەمانەش بەهای گەردوونین کە لە سنوورەکان تێدەپەڕن. ئێمە لەگەڵیان دەوەستین و بەردەوام دەبین لە دەنگدانەوەی دەنگیان تا ئەو کاتەی کردارەکان دەبینین."
بەشداربووان لە باڵەخانەی پەرلەمانی ئەورووپاوە، پەیامی سەرەکییان دژایەتیکردنی جەنگ و خواستنی ئاشتی بوو بۆ ساڵی نوێ.
هیواکەیان ئەوەیە ساڵی 2726 ببێتە ساڵی کۆتاییهاتنی ململانێکان و چەسپاندنی ئارامی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ