ترەمپ: ئەگەر ئێران خۆیشی بەدەستەوە بدات، میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن ئێران سەرکەوتووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا رەخنەی تووندی لە میدیا سەرەکییەکانی ئەمریکا و دیموکراتەکان دەگرێت دەڵێت، ئەوان راستییەکان دەشێوێنن، تەنانەت ئەگەر ئێرانیش بە تەواوی و بەبێ مەرج خۆی بەدەستەوە بدات.
 
ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی Truth Social نووسیویەتی: "ئەگەر ئێران خۆیشی بەدەستەوە بدات، دان بەوەدا بنێت کە هێزی دەریاییان نەماوە و لە بنی دەریادا کەوتووە، هێزی ئاسمانیشیان چیدی نەماون و ئەگەر تەواوی سوپاکەیان لە تاران بێنە دەرەوە، چەکەکانیان فڕێبدەن و دەستیان بەرز بکەنەوە و هەریەکەیان هاوار بکات 'من خۆم بەدەستەوە دەدەم، من خۆم بەدەستەوە دەدەم' لە کاتێکدا بە شێوەیەکی شێتانە ئاڵای سپی رادەوەشێنن و ئەگەر تەواوی سەرکردایەتییە بەجێماوەکانیان هەموو بەڵگەنامەکانی خۆبەدەستەوەدانیی پێویست واژۆ بکەن و دان بە شکستەکەیاندا بنێن بەرامبەر بە هێز و توانای مەزنی ئەمریکا ئەوا نیویۆرک تایمزی شکستخواردوو، چاینا ستریت جۆرناڵ (مەبەستی وۆڵ ستریت جۆرناڵە!)، CNNی گەندەڵ و بێبایەخ، هەروەها هەموو ئەندامەکانی دیکەی میدیای هەواڵی ساختە، مانشێت دەنووسن، کە گوایە ئێران سەرکەوتنێکی شارەزایانە و بلیمەتانەی بەسەر ئەمریکادا بەدەستهێناوە."
 
ترەمپ هێرشی دەکاتە سەر دیموکراتەکانیش کە بە گاڵتەپێکردنەوە لە بری دیمکورات بە "دەماکرات" ناویان دەبات. [دەماکرات تێکەڵکردنی وشەی دەم بە واتەی گەمژە و وشەی کرات دێت]. 
 
ترەمپ دەڵێت: "دیموکراتەکان و میدیا بە تەواوی رێگەی خۆیان ون کردووە. ئەوان بە رەهایی شێت بوون!!!"

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە