شەش کۆچبەری کوردی ئێزدی لە دارستانەکانی یۆنان گیریانخواردووە و داوای یارمەتی دەکەن

19-08-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
کۆچبەرە کوردە ئێزدییەکان؛ ڤیدیۆکە بە تایبەت بۆ رووداو نێردراوە
کۆچبەرە کوردە ئێزدییەکان؛ ڤیدیۆکە بە تایبەت بۆ رووداو نێردراوە
نیشانەکردن کوردی ئێزدی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شەش کۆچبەری کوردی ئێزدی کە ژن و منداڵیشیان لەگەڵدان، لە دارستانەکانی رۆژهەڵاتی باکووری یۆنان بێ خواردن و رێنیشاندەر، گیریانخواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن. یەکێک لە کۆچبەرەکان لە رێگەی تەلەفۆنەوە بە رووداوی گوت، "بارودۆخمان زۆر خراپە، خواردن و خواردنەوەمان پێنەماوە و نازانین بۆ کوێ بڕۆین."
 
بەهیوای گەیشتن بە ژیانێکی خۆشتر لە ئەوروپا، سێ رۆژ لەمەوبەر لە ئیستەنبووڵەوە بە ئۆتۆمبێلێک گەیێندراونەتە سەر رووباری مەریچ لەنێوان تورکیا و یۆنان، لەوێ قاچاخچییەکە شەش کۆچبەرە کوردە ئێزدییەکەی جێیهێشتووە و پێی گوتوون رێگەی 10 کاژێر بە پێ بڕۆن تا دەگەنە نێو شار. کۆچبەرە کوردەکان بە چووپ لە ئاوەکە پەڕیونەتەوە بۆ نێو سنووری یۆنان و، ماوەی سێ رۆژە رێگەیەکی سەختی شاخاویی و دارستانی چڕیان بڕیوە، بەسەر 6 چیادا هەڵگەڕاون و 10 کیلۆمەتر لە سنوور دوورکەوتوونەتەوە، ئەمە وەک کۆچبەرەکە بە رووداوی گوت. 
 
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەلایەن کۆچبەرەکەوە بۆ رووداو نێردراوە، کە پێشانی دەدات، کۆچبەرەکان ماندوو و شەکەت لەسەر زەوی راکشاون. 

 

ئەو ژن و کچەی لەگەڵیاندا، هاوژین و کچی ئەو کۆچبەرەن کە قسەی بۆ رووداو کرد، کە نایەوێ ناویان ئاشکرا بکرێت. لە ڤیدیۆکەدا لە بارەی هاوژینەکەیەوە دەڵێت: "لە بەیانییەوە 10 جار بەربووەتەوە،" دەڵێت کچەکەشی "لە لێواری مردندایە."
 
کۆچبەرەکان داوا دەکەن کەسێک بەهانایانەوە بچێت، چونکە خواردنیان تەواوبووە و ئەو ئاوە کەمەشی پێیانماوە، لە دارستانەکانی ناوچەی سۆفلی یۆنان دەستیانکەوتووە. 
 
ئەو کۆچبەرەی قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، لە کاژێر 03:00ـی دواینیوەڕۆوە پەیوەندیی بە پۆلیس و رێکخراوەکانەوە کردووە، پێیان گوتووە 'فریاتان دەکەوین'، بەڵام "چوار کاژێر زیاتر رۆشتووە و تائێستا کەس بەهانامانەوە نەهاتووە."

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئۆپن ئەی ئای

ئۆپن ئەی ئای سەنتەرێکی پێشکەوتووی ژیریی دەستکرد لە ئوسترالیا دادەمەزرێنێت

کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای، کە بە پەرەپێدەری ChatGPT ناسراوە، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئوسترالیی بۆ بەڕێوەبردنی سەنتەری داتا، رێککەوتنێکی گەورەیان بە بەهای 4.6 ملیار دۆلاری ئەمریکی بۆ دامەزراندنی سەنتەرێکی پێشکەوتووی ژیریی دەستکرد لە شاری سیدنی واژۆ کرد.