کەشتییەکەی ئالان کوردی 133 کۆچبەر رزگار دەکات

20-09-2020
سۆران عومەر
نیشانەکردن ئالان کوردی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشتیی ئالان کوردی کە کەشتییەکی تایبەت بە گەڕان و رزگارکردنی کۆچبەرانە و لە دەریای ناوەڕاست کاردەکات، شەوی رابردوو 133 کۆچبەری لەناو سێ بەلەمی جیاوازدا رزگارکرد.
 
کەشتیی ئالان کوردی یەکێکە لە کەشتییە رزگارکەرەکانی رێکخراوی خۆبەخشی چاوی دەریا، کە رێکخراوێکی ئەڵمانییە، لە یەکێک لە ئۆپەراسیۆنەکانیدا لە باشووری دەریای ناوەڕاست بەلەمێکی قاچاخی گواستنەوەی کۆچبەرانی لە سنوورە ئاوییەکانی لیبیا بینیوە کە 90 کۆچبەری تێدابووە و خەریکبووە نوقم ببێت، دواتر رزرگارکراون.
 
کاژێرێکیش دوای ئەوە بەلەمێکی دیکە بە 24 کۆچبەر و بەلەمی سێیەمیش بە 19 کۆچبەرەوە کە لەناو دەریادا بوون، لەلایەن کەشتییەکەی ئالانەوە رزگارکران.
 
کاپتنی کەشتی ئالان کوردی، خواکیم ئێبیلینگ دەڵێت، هەموو ئەو کۆچبەرانە بە سەلامەتی گەیێندراونەتە بەندەری لاپمادوسا لە باشووری ئیتاڵیا.
 
کاپتنی کەشتیی ئالان کوردی ئاماژەی بەوەش کردووە "یەکەمجار ئێمە 90 کەسمان لە بەلەمێکدا رزگارکرد، کە هەشت منداڵ و هەشت ژنی تێدا بوو، لەوکاتەدا دەمانویست بەرەو کەنارەکان بڕۆین، بەلەمێکی دیکەشمان بینی، کە 24 کەسی تێدابوو، ئیتر بەو جۆرە بەردەوامبووین لە رزگارکردنی کۆچبەرەکان، ئێستاش هەموویان لەگەڵ ئێمەن".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ بۆ رووداو: من ئەحمەد شەرعم کردووەتە سەرۆکی سووریا کە تاوەکو ئێستا لەگەڵ کورد باش بووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە بنەڕەتدا" ئەو ئەحمەد شەرعی کردووەتە سەرۆککۆماری سووریا و دەڵێت، تاوەکو ئێستا شەرع بۆ کورد "زۆر باش بووە."