کرێملین: هێرشەکانی ئۆکراینا نابنە هۆی قەیرانی سووتەمەنی

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کرێملین رایگەیاند، سەرەڕای هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر پاڵاوگەیەکی نەوتی وڵاتەکەیان، هیچ مەترسییەک نییە رووسیا تووشی قەیرانی سووتەمەنی ببێت.
 
رۆژی پێنجشەممە، 21ـی ئایاری 2026، دمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین بە رۆژنامەڤانانی گوت: "ئێمە هاوسەنگیی سووتەمەنیمان بەباشی رێکخستووە و سیستمێکی باشیشمان بۆ قەرەبووکردنەوەی هەر کەمکوڕییەک هەیە."
 
ئەمە لە کاتێکدایە، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، شەوی رابردوو درۆنەکانی ئۆکراینا خۆیان بە پاڵاوگەیەکی رووسیدا تەقاندووەتەوە و ئاگرێکی گەورەیان کردووەتەوە کە بەهۆیەوە دووکەڵێکی رەش ئاسمانی ناوچەکەی گرتووەتەوە؛ ئەمەش بە نوێترین هێرشی دوورمەودای ئۆکراینا دادەنرێت بۆ سەر پیشەسازییە هەستیارەکەی نەوتی مۆسکۆ.
 
زیلینسکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی ساتی دوای هێرشەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، درۆنەکان پاڵاوگەی نەوتی سیزرانیان کردووەتە ئامانج، کە زیاتر لە 800 کیلۆمەتر دەکەوێتە نێو قووڵایی خاکی رووسیاوە.
 
ئەگەرچی میدیاکان نەیانتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ راستیی ڤیدیۆکە و هێرشەکە پشتڕاست بکەنەوە، بەڵام ڤیاچێسلاڤ فێدۆریشچێڤ، پارێزگاری هەرێمی سامارای رووسیا رایگەیاند، لە شاری سیزران دوو کەس بەهۆی هێرشی درۆنەکانی ئۆکرایناوە کوژراون، بێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە لێدانی پاڵاوگەکە بکات.
 
لەلایەکی دیکەشەوە، دەزگای میدیایی ئاسترای رووسی پشتڕاستی کردەوە کە درۆنەکانی ئۆکراینا لە پاڵاوگەی سیزرانیان داوە، کە خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای زەبەلاحی نەوت و گازی رووسیا رۆسنەفت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موحسین نەقەوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان لەگەڵ ڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئەمریکا لە رێگەی پاکستانەوە پێشنیازی نوێی بۆ ئێران ناردووە

موحسین نەقەوی، وەزیری ناوخۆی پاکستان کە بە سەردانێکی فەرمی لە تارانە، لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە. میدیای فەرمیی ئێرانیش دەڵێت، ئەمریکا لە رێگەی پاکستانەوە پێشنیازی نوێی بۆ ئێران ناردووە.