لەندەن میوانداریی کۆبوونەوەیەکی سەربازیی تایبەت بە تەنگەی هورمز دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، بەریتانیا میوانداریی کۆبوونەوەیەکی سەربازیی بکات، کە تێیدا پلاندانەرانی سەربازیی زیاتر لە 30 وڵات بەشدار دەبن. کۆبوونەوەکە تایبەتە بە تاوتوێکردنی پلانێکی هاوبەشی بەریتانیا و فەرەنسا بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز.
 
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئامانجی کۆبوونەوەکە "پەرەپێدانی پلانی وردە" بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز، کاتێک دۆخەکە یارمەتیدەرە. ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو لە پاریس، لەبارەی ئەو پرسەوە "پێشکەوتنی بەرچاو" بەدەستهاتبوو.
 
جۆن هیڵی، وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "ئەرکی ئەمڕۆ و سبەی ئێمە، وەرگێڕانی کۆدەنگییە دیپلۆماسییەکانە بۆ پلانێکی کردەیی و هاوبەش، بە مەبەستی پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز و پشتیوانیکردن لە ئاگربەستێکی بەردەوام." هیڵی گەشبینی خۆشی نیشان دا کە لەم کۆبوونەوانەدا "پێشکەوتنی راستەقینە" بەدی بهێنرێت.
 
ئەم کۆبوونەوە سەربازییە لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی رابردوو، بە سەرپەرشتیی کییەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی بە بەشداریی نوێنەرانی 40 وڵات لە پاریس بەڕێوەچوو.
 
بەریتانیا و فەرەنسا دەڵێن، ئەو هێزەی پێکدەهێنرێت، هێزێکی تەواو "بەرگریی" دەبێت و تەنیا ئەو کاتە جێگیر دەکرێ کە رێککەوتن لەسەر ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

کێ پێش پۆستەکانی تره‌مپ لە بازاڕەکاندا ملیۆنان دۆلار قازانج دەکات؟

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی کەناڵی بی بی سی پەردە لەسەر شێوازێکی گوماناوی و نائاسایی لە بازاڕە داراییەکانی جیهاندا لادەبات، کە تێیدا تێبینی کراوە بەرزبونەوەی کتوپڕ و جموجۆڵی گەورەی بازرگانی چەند خولەکێک پێش راگەیێندراوە فەرمییەکانی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا روودەدەن. ئەم دیاردەیە، کە لە کاتی جەنگی ئێران و ململانێ نێودەوڵەتییەکاندا بە زەقی دەرکەوتووە، گومانی ئەوەی دروست کردووە کە هەندێک بازرگان زانیاریی "ناوەکی"یان لەبەردەستدا بێت پێش ئەوەی رێککەوتن یان گورزە سەربازییەکان بە فەرمی رابگەیێندرێن.