مەدینە زەهرا چاوەڕێیە بخرێتە لیستی میراتی کەلەپووریی جیهانییەوە

23-06-2018
دیار کوردە @diyarkurda
ناوەندێکی گرنگی کولتووری، پزیشکی و ئەستێرەناسی بووە
ناوەندێکی گرنگی کولتووری، پزیشکی و ئەستێرەناسی بووە
نیشانەکردن ئیسپانیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

مەدینە زەهرا یان شاری زەهرا میراتێکی کەلەپووریی ئیسلامییە لە باشووری ئیسپانیا و دەکەوێتە نزیک شاری قورتوبە.

مێژووی دروستکردنی ئەو شارە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دەیەمی زاینی، ئەو کاتەی کە پایتەختی خەلافەتی ئیسلامیی ئەندەلووس لەبەر قەرەباڵخیی و زۆری ژمارەی دانیشتووانەکەی لە قورتوبەوە بۆ مەدینە زەهرا گوازرایەوە. 

مەدینە زەهرا بە درێژایی سەدەی دەیەمی زاینی ناوەندێکی گرنگی بەرهەمهێنانی کولتووری، پزیشکی، ئەستێرەناسی و کشتوکاڵیی ئەو سەردەمە بووە. هەروەها هوونەری بیناسازییەکەشی جیاواز و کەموێنە بووە. لەو سەردەمەدا مەدینە زەهرا لەگەڵ بەغدا و میسر لە گرنگترین پایتەختی خەلافەتە ئیسلامییەکان بوون.

ئێستا مەدینە زەهرا تەنیا وەک شوێنەوارێک ماوەتەوە و لەلایەن ئاژانسی یونسکۆی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دەستنیشانکراوە تاوەکو بخرێتە ناو لیستی میراتی کەلەپووریی جیهانییەوە. 


داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە