ئیسپانیا چاوی لە سێیەم بردنەوەی لەسەریەکە

11-10-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئیسپانیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەیەوێت سێیەم بردنەوەی لەسەریەک تۆماربکات، کاتێک لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر هەڵبژاردەی جۆرجیا یاری دەکات.
 
لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی پێنجەم و لە گەڕی سێیەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا، کاژێر 21:45 هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگەی مانوێل مارتینێز ڤایێرۆ لە ئێلچێ میوانداریی جۆرجیا دەکات و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات.
 
بەر لە یارییەکە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگەیاند، دانی ئۆلمۆ یاریزانی هەڵبژاردەکە و یانەی بارسێلۆنا تووشی پێکانبووە و بەشداری لە یارییەکەدا ناکات و ئەگەری هەیە دوو تاوەکو سێ هەفتە یاریزانەکە لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە.
 
هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوو یاریی ئەنجامداوە و بە شەش خاڵ یەکەمی کۆمەڵەکەیە، جۆرجیا بردنەوەیەک و دۆڕانێکی هەیە و بە سێ خاڵ لە پلەی دووەمە.
 
لارۆخا 7 یاریی فەرمیی بەرامبەر جۆرجیا کردووە، هەموو یارییەکانی بردووەتەوە، تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە ئەویش یارییەکی دۆستانە بووە لە 2016 و دەیەوێت بردنەوەکانی بەرامبەر ئەو هەڵبژاردەیە درێژە پێبدات و زیاتر لە گەیشتن بە مۆندیال نزیک ببێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە