رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەیەوێت زیاتر لە گەیشتن بە مۆندیال نزیکببێتەوە، کاتێک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی جۆرجیا یاری دەکات.
لە رکابەرییەکانی گەڕی پێنجەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا و لە کۆمەڵەی پێنجەم، کاژێر 20:00 هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر جۆرجیا یاری دەکات و دەیەوێت بەبردنەوەیەکی دیکە زیاتر لە گەیشتن بە مۆندیال نزیکببێتەوە.
لارۆخا هەر چوار یارییەکەی رابردووی بردووەتەوە و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەیە، جۆرجیا تەنیا یەک بردنەوەی هەیە و خاوەنی سێ خاڵە لە پلەی سێیەم.
لە هەمان کاتدا تورکیا لە کۆمەڵەکەدا بەرامبەر بولگاریا یاری دەکات، لە ئەگەری دۆڕانی تورکیا و بردنەوەی ئیسپانیا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا راستەوخۆ دەگاتە مۆندیال، بەڵام ئەگەر هەردوو هەڵبژاردە ببەنەوە ئەوا رۆژی 18ـی ئەم مانگە یارییەکەیان لە سێڤییا یەکلاکەرەوە یاریی لووتکە دەبێت بۆ رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە مۆندیالی 2026.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ