رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەیەوێت درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات و زیاتر لە گەیشتن بە مۆندیال نزیک ببێتەوە.
لە رکابەرییەکانی گەڕی چوارەم و لە کۆمەڵەی پێنجەمدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگەی خۆیدا لە ڤایادۆلید بەرامبەر بولگاریا یاری دەکات و دەیەوێت چوارەم بردنەوەی لەسەریەک تۆماربکات، بۆ نزیکبوونەوەی زیاتر لە گەیشتن بە مۆندیال.
بەر لەم یارییە هەریەکە لە فێرمین لۆپێز و فێران تۆرێس تووشی پێکانبوون و بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن، لەگەڵ ئەوەشدا تیپەکەی لویس دی لافوێنتێ چاوی لە بردنەوەیەکی دیکە.
ئیسپانیا هەرسێ یارییەکەی رابردووی بردووەتەوە، 11 گۆڵی تۆمارکردووە و هیچ گۆڵێکی لێنەکراوە، بولگاریا لە هەر سێ یاریی رابردوودا دۆڕاوە، هیچ خاڵێکی نییە، 12 گۆڵی لێکراوە و تەنیا یەک گۆڵی تۆمارکردووە.
لارۆخا لە دۆخێکی زۆرباشدایە و خاوەنی تیپێکی بەهێز و رێکخراوە، هەڵبژاردەکە بردنەوەی یارییەکەی ئەمشەویان هەنگاوێکی دیکە لە گەیشتن بە مۆندیالی 2026 نزیکدەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ