نەتەوە یەکگرتووەکان: 2 ملیۆن و 800 هەزار منداڵی ئۆکراینی بوونەتە پەنابەر

23-04-2022
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
چەند منداڵێکی پەنابەری ئۆکراینی لە رۆمانیا. وێنە: Daniel MIHAILESCU / AFP
چەند منداڵێکی پەنابەری ئۆکراینی لە رۆمانیا. وێنە: Daniel MIHAILESCU / AFP
A+ A-

رووداو - هەولێر

نەتەوەیەکگرتووەکان پێداویستییەکانی خوێندنی بۆ منداڵە ئۆکراینییەکان دابینکردووە. کۆمەکبەخشە نێوخۆیی و دەرەکییەکانیش مووچەی ستافی قوتابخانەکە دەدەن. بە گوێرەی دوایین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، 2 ملیۆن و 800 هەزار منداڵ لە نێو ئۆکراینا ئاوارە بوون، 2 ملیۆن منداڵی دیکەی ئۆکراینی بوونەتە پەنابەر؛ واتا 64%ی منداڵانی ئۆکراینا ماڵەکانیان جێهێشتووە.
 
لە شاری بوخاریستی پایتەختی رۆمانیا قوتابخانەیەک هەیە کە رۆژانە لە کاژێر 3ی دوای نیوەڕۆ تاوەکو 6ی ئێوارە، دەبێتە قوتابخانەی سەرەتایی بۆ منداڵانی هەڵاتووی ئۆکراینا.
 
لەو قوتابخانەیەدا 227 منداڵی ئۆکراینی تەمەن 4 بۆ 7 ساڵ دەخوێنن و 600 قوتابیی دیکە چاوەڕێی وەرگرتنن.
 
ئەنستەیژیا ماوەی سێ هەفتەیە ئۆکراینای جێهێشتووە. مانگێک لەمەوبەر، بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی سەرەتایی بوو لە شاری ئۆدێسا و ئێستاش سەرپەرشتی خوێندنی منداڵە ئۆکراینییەکان لەو قوتابخانەیەی رۆمانیا دەکات. 
 
ئەنستەیژیا کۆنۆڤالۆڤا، مامۆستا دەڵێت، "ئێستا پۆلەکانمان زۆر قەرەباڵخن. لە قوتابخانەکەدا هەشت پۆلمان هەیە. هەریەکەیان 32 تاوەکو 42 قوتابی تێدایە". 
 
ماکسیم، باوکی قوتابییەکە و دەڵێت، "بۆ ئەوان، ئەمە بەشێکە لە ئاساییبوونەوەی ژیان. هەندێکیان دەڵێن ژیانمان ئاسایی بووەتەوە. منداڵەکان پەیوەندیی نوێیان دروستکردووە و شتێکی باشە بۆیان".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکان.

لیندزی گراهام: پێویستە ترەمپ پابەندی بەڵێنەکەی بێت بۆ خۆپێشاندەرانی ئێران

لیندزی گراهام، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کە بە کەسێکی نزیک لە ئیدارەی کۆشکی سپی دادەندرێت رایگەیاند، سەرۆکی وڵاتەکەیان بەڵێنی پاڵپشتیکردنی خۆپێشاندەرانی ئێرانی داوە و پێویستە ئەو هاوکارییە وەکو خۆی جێبەجێ بکات نەوەک وەکو سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا تەنیا قسە بێت. دەشڵێت، "نابێت دەسەڵاتی ئێستای ئێران بەردەوام بێت."