کۆشکی سپی: 120 کەشتیی جەنگیی ئێرانمان نووقم کردووە و 7,800 ئامانجمان پێکاوە

دوێنێ کاژێر 09:42
ئوسامە محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆشکی سپی رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە جەنگی دژی تاراندا زیاتر لە 120 کەشتیی جەنگیی ئێرانیان نووقم کردووە و 7,800 ئامانجیان پێکاوە؛ هاوکات داوای لە هاوپەیمانەکانی ناتۆ و وڵاتانی عەرەبی کرد هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ پاراستنی تەنگەى هورمز، چونکە ئەوان زیاتر لە واشنتن پێویستییان بەو رێڕەوەیە.

کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی رۆژی چوارشەممە، 18ـی ئاداری 2026 بە ئاژانسی "فۆکس نیوز"ی راگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و تیمەکەی، بەتایبەت وەزیرانی جەنگ و دەرەوە لە پەیوەندیی بەردەوامدان لەگەڵ هاوتاکانیان لە ئەورووپا و هاوپەیمانەکانیان لە ناوچە عەرەبییەکان و کەنداو بۆ ئەوەی رۆڵی زیاتر بگێڕن لە هاوکاریکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ دابینکردنی ئاسایشی تەنگەى هورمز.
 
لیڤیت پێیوایە کردنەوەی تەنگەى هورمز زیاتر لە بەرژەوەندیی هاوپەیمانەکاندایە نەک ئەمریکا و گوتی: "ئێمە لە ناوخۆی ئەمریکادا بۆ دابینکردنی وزەی گەلەکەمان، پێویستمان بە تەنگەى هورمز نییە." 
 
گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کرد، هاوپەیمانەکانی ناتۆ سوودێکی زۆر زیاتر لە کردنەوەی ئەو رێڕەوە دەبینن بەراورد بە ئەمریکا.
 
لەبارەی زیانە سەربازییەکانی تاران، کۆشکی سپی ئامارێکی نوێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بە وردی زیاتر لە 7,800 ئامانجیان لەنێو ئێراندا پێکاوە و گوتی: "زیاتر لە 120 کەشتیی جەنگیی ئێران ئێستا لە بنی زەریادان." 
 
هەروەها لیڤیت کوژرانی ئیسماعیل خەتیب، وەزیری هەواڵگریی ئێرانی پشتڕاستکردەوە و گوتی: "ئەم پیاوە چیتر لەسەر ئەم زەوییە نەماوە، ئەوەش شتێکی باشە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان."
 
واشنتن پێشتر رایگەیاندبوو، توانای هێرشبەریی تاران بە رێژەی 90% دابەزیوە و تاران هیچ بەرگرییەکی ئەوتۆی نەماوە. 
 
پەککەوتنی هەناردەی نەوت لە تەنگەى هورمز بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان بۆ 120 دۆلار، بەڵام ئیدارەی ترەمپ دەڵێت، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و سوودوەرگرتن لە نەوتی ڤەنزوێلا، ئەمریکا دەتوانێت سەربەخۆیی وزەی خۆی بپارێزێت و گوشار دەخاتە سەر وڵاتانی ئەوروپا و کەنداو تاوەکو بەرپرسیارێتیی زیاتر لە ئەستۆ بگرن و لە هاوپەیمانییە دەریاییەکاندا بەشدار بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەی فڕۆکەی جەنگیی F35ی ئەمریکا.

پێنتاگۆن: 7000 ئامانجمان پێکاوە و 120 کەشتیی جەنگیمان نوقم کردووە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) نوێترین ئاماری زیانەکانی ئێرانی لە جەنگی ئێستادا ئاشکرا کرد و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 7000 ئامانجی سەربازییان لە نێو ئێراندا پێکاوە و 120 کەشتیی جەنگی و 44 کەشتیی دانەری مینی ئەو وڵاتەشیان ژێرئاو خستووە یان بە تەواوی لەکاریان خستوون.