دادگەی بەریتانیا سکاڵای سێ پەناخوازی کورد رەتدەکاتەوە؛ دەبێت بەڵگەنامەی عێراقی دەربهێنن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بەریتانیا
بەریتانیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تاوەکو ئێستا ئەو پەناخوازانەی خەڵکی باشووری کوردستان بوون لە بەریتانیا، بە رادەستنەکردنی پاسپۆرت و بەڵگەنامە عێراقییەکانیان بە وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە، دەیانتوانی رێگە لە دیپۆرتکردنەوەیان بگرن، چونکە بەپێی یاسا، بەریتانیا ناتوانێت کۆچبەرێک بەبێ بەڵگەنامەی وڵاتەکەی خۆی دیپۆرت بکاتەوە.
 
بەڵام بەمدواییانە، وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا (هۆم ئۆفیس) داوای لە سێ پەناخواز کردبوو بچن لە باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەن بەڵگەنامە عێراقییەکانیان دەربهێنن. پەناخوازەکانیش گوتبوویان ناتوانن ئەو کارە بکەن، بۆیە دۆسیەکەیان بردووەتە بەردەم دادگە.
 
لە رۆژانی رابردوودا، دادگە بڕیاری خۆی دا و سکاڵاکەی ئەو پەناخوازانەی رەت کردەوە. دادگە بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە کردووە و نوێنەرانیان چوونەتە باڵیۆزخانەی عێراق؛ لەوێ ئەو ژوور و شوێنانەیان پێشاندراوە کە هەر کەسێک لە ماوەی 20 خولەک دا دەتوانێت مامەڵەی داواکردنی بەڵگەنامەکانی تەواو بکات و لە ماوەی مانگێک تاوەکو دوو مانگیش دا بەڵگەنامەکانی بۆ دەگەڕێتەوە.
 
هاوکات بەرپرسێکی باڵیۆزخانەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا، 3 هەزار داواکارییان جێبەجێ کردووە و رۆژانە 40 بۆ 60 داواکاری وەردەگرن.
 
ئەو سێ پەناخوازەی سکاڵاکەیان رەتکراوەتەوە و ناوەکانیان ئاشکرا نەکراون، لەنێوان ساڵانی 2017 بۆ 2019 چوونەتە بەریتانیا؛ واتە زیاتر لە حەوت ساڵە لەو وڵاتە دا دەژین و یەکێکیشیان چوار منداڵی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی تۆمەتبارەکە

لە ئەڵمانیا کوردێک بە تۆمەتی کوشتنی باوک و خوشکەکەی دادگایی دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ لە کاژێرەکانی رابردوودا، دادگاییکردنی هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا بە تۆمەتی کوشتنی باوکی و خوشکەکەی دەستیپێکرد. تۆمەتبارەکە هاوینی ساڵی رابردوو لە ئەڵمانیاوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لە سنووری قەزای شێخان تاوانەکەی ئەنجامداوە.