ترەمپ: ئێران دەیەوێ پێشنیازێکمان پێبدات لە ئاست داواکارییەکانی ئەمریکا بێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئێران دەیەوێ پێشنیازێک بە واشنتن بدات کە لە ئاست داواکارییەکانی ئەمریکا بێت. 
 
رۆیتەرز ئاماژە بەوە دەکات، ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسەکەی گوتووە، ئێرانییەکان "سەرقاڵی ئامادەکردنی پێشنیازێکن و دەبێت چاوەڕێ بکەین."
 
ئەمە لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان. 
 
لە لایەکی دیکەوە کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ هەینی لە واشنتن دی سی بە پەیامنێرانی راگەیاند، سبەی شاندێکی ئەمریکا بەرەو ئیسلامئاباد بەڕێ دەکەوێ. 
 
لیڤیت گوتی، شاندەکە لە ستیف ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جارید کوشنەر، راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ پێکدێت.
 
لێڤیت ئاماژەی بەوە کرد، لەم چەند رۆژەی دواییدا واشنتن هەستی بە هەندێ "بەرەوپێشچوون" لە لایەنی ئێرانییەوە کردووە. 
 
خانمە گوتەبێژەکە بە رۆژنامەڤانانی گوت: "ستیڤ و جارێد سبەی بەرەو پاکستان بەڕێدەکەون بۆ ئەوەی گوێ لە ئێرانییەکان بگرن. هیوادارین بەرەوپێشچوون بەدەست بێت و ئومێدەوارین پێشهاتی ئەرێنی لەم کۆبوونەوەیەوە بەرهەم بێن."
 
هاوکات هەر ئەمڕۆ عەتائوڵڵا تەرار، وەزیری راگەیاندنی پاکستان بە دڵنیا رەحمان، نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداوی بۆ رووماڵکردنی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان راگەیاند، گەشبینن بە دانوستاندنەکانی نێوان تاران و واشنتن. 
 
وەزیری راگەیاندنی پاکستان چوونی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانی بۆ ئیسلامئاباد بە هەنگاوێکی ئەرێنی و گرنگ ناوبرد و گوتی: "هیوادارین شتەکان بە باشی بەرەو پێش بچن. با چاوەڕێ بین بزانین ئەمشەو چی روودەدات".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەریتانیا

دادگەی بەریتانیا سکاڵای سێ پەناخوازی کورد رەتدەکاتەوە؛ دەبێت بەڵگەنامەی عێراقی دەربهێنن

تاوەکو ئێستا ئەو پەناخوازانەی خەڵکی باشووری کوردستان بوون لە بەریتانیا، بە رادەستنەکردنی پاسپۆرت و بەڵگەنامە عێراقییەکانیان بە وەزارەتی نێوخۆی ئەو وڵاتە، دەیانتوانی رێگە لە دیپۆرتکردنەوەیان بگرن، چونکە بەپێی یاسا، بەریتانیا ناتوانێت کۆچبەرێک بەبێ بەڵگەنامەی وڵاتەکەی خۆی دیپۆرت بکاتەوە.