سەرۆکوەزیرانی سوودان لە ماڵەکەی دەستبەسەرکرا و ژمارەیەک وەزیریش دەستگیرکران

25-10-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن سوودان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای سوودان لە خەرتوومی پایتەخت بڵاوەی پێکراوە؛ پرد و رێگە سەرەکییەکان داخراون، ژمارەیەک وەزیر و کەسایەتی حیزبی و سیاسی لە ئەنجوومەنی سڤیل دەستگیرکراون.
 
سوپا هەریەک لە حەمزە بلوول، وەزیری راگەیاندن، ئیبراهیم شێخ، وەزیری پیشەسازی و خالد عومەر، وەزیری کاروباری حکومەتی دەستگیرکردووە؛ هاوکات عەبدوڵڵا حەمەدۆک، سەرۆکوەزیرانی سوودان لە ماڵەکەی دەستبەسەرە و فەیسەڵ محەممەد ساڵح، راوێژکارەکەشی دەستگیرکراوە.
 
لەنێو دەستگیرکراوەکان ژمارەیەک کەسایەتیی دیاری حیزبیش هەن، وەک عەلی ریح سەنهوری، سەرۆکی حیزبی بەعسی ئیشتراکی سوودان.
 
وەزارەتی راگەیاندنی سوودانی پشتڕاستیکردەوە کە "زۆربەی بەرپرسانی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی راگوزەری سوودانی کە لە بنەڕەتدا کەسانی سڤیلن، دەستگیرکراون."
 
هێزێکی زۆر لە خەرتوومی پایتەختی سوودان بڵاوەی پێکراوە؛ رێگە و پردەکانی شارەکە داخراون، گەڕەک و ناوچەکان بە زەبری هێز لەیەک دابڕێندراون.
 
مانگێک لەمەوبەر سوودان لە هەوڵێکی کودەتا رزگاری بوو؛ کێشەکانی نێوانیان لایەن ئەنجوومەنی سەربازی و ئەنجوومەنی سڤیلیش چارەسەرنەکران کە بڕیاروابوو دوای لەکارلادانی عومەر بەشیر، پێکەوە کاروباری وڵات بەڕێوەببەن.
 
عومەر بەشیر دوای چەندین مانگ لە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە 2019 لە دەسەڵات دوورخرایەوە و لایەنەکان لەسەر حکومەتێکی سیاسی راگوزەر رێککەوتن تاوەکو لە کۆتایی 2023 هەڵبژاردن ئەنجامبدەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بریندارێکی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیا و ئەو کوڕ و باوکەی پۆلیس دەڵێت هێرشەکەیان کردووە

کوڕ و باوکێکی بە رەچەڵەک پاکستانی هێرشەکەی سیدنیی ئوسترالیایان کردووە

لە ئەنجامی هێرشەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری سیدنیی ئوسترالیا، 16 کەس کوژران کە یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بووە. پۆلیس رایگەیاندووە، هێرشەکە لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کراوە کە بە رەچەڵەک پاکستانین؛ باوکەکە لەکاتی هێرشەکەدا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە، کوڕەکەش بە برینداری دەستگیر کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە