واژۆی دۆناڵد ترەمپ دەخرێتە سەر دۆلاری ئەمریکی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڕیارێکی مێژوویی راگەیاند، تێیدا بڕیاردرا بەم زووانە واژۆی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بخرێتە سەر دۆلار. 
 
ئەم هەنگاوە وەک یەکەمین رووداو لە مێژووی ئەمریکا دادەنرێت کە تێیدا واژۆی سەرۆکێکی "لە سەر کار" بخرێتە سەر دراوی نیشتمانی. ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ یادی 250 ساڵەی دامەزراندنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
 
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا گوتی: "لە ژێر سەرکردایەتیی سەرۆک ترەمپ دا، ئێمە لە سەر رێگەی گەشەی ئابووریی بێوێنە، باڵادەستیی بەردەوامی دۆلار و بەهێزی و سەقامگیریی دارایی داین."
 
وەزیری گەنجینە جەختی کردەوە، هیچ "رێگەیەکی کاریگەرتر" نییە بۆ رێزلێنان لە دەستکەوتە مێژووییەکانی ئەمریکا و سەرۆک ترەمپ لەوەی کە ناوی ئەو لە سەر دۆلار بێت. بێسێنت گوتی: "زۆر گونجاوە کە ئەم دراوە مێژووییە لە یادی 250 ساڵەی وڵات دا چاپ بکرێت."
 
ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دێت کە ئیدارەی ترەمپ جەخت لە سەر بەهێزکردنی پێگەی دۆلار لە بازاڕە جیهانییەکاندا دەکاتەوە، بەتایبەتی لە ناو ئەو هەموو ئاڵۆزییە ئابوورییانەی کە بەهۆی جەنگی ئێران و ئەمریکا/ئیسرائیلەوە دروست بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی پاکستان

پاکستان پێشنیازە 15 خاڵییەکەی ئەمریکای بۆ ئێران پشتڕاستکردەوە

ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان پشتڕاستیکردەوە، وڵاتەکەی نێوەندگیریی لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا دەکات و دانوستاندنی ناڕاستەوخۆ لەنێوان هەردوو لایەندا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دەستیپێکردووە.