رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییانی و داوایان لێدەکات خاکی ئێران جێبهێڵن، هاوکات رێنماییان پێدەدات گەشت بۆ عێراق نەکەن و گەشتەکانیشیان بۆ لوبنان دوابخەن.
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا کە سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە بڵاویکردووەتەوە، هۆشداریی دراوەتە هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە و دەڵێت: "داوا لە هاووڵاتییانمان دەکەین ئێران جێبهێڵن."
لەبارەی گەشتکردنیش بۆ عێراق، وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاندووە: "رێنمایی دەدەینە هاووڵاتییانمان گەشت بۆ عێراق نەکەن."
هەروەها سەبارەت بە لوبنانیش، وەزارەتەکە لە پەیامەکەیدا بۆ هاووڵاتییانی ئاماژەی بەوە کردووە: "داوا لە هاووڵاتییانمان دەکەین گەشتەکانیان بۆ لوبنان دوابخەن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ