پەرلەمانتارێکی یەکێتیی ئەورووپا: پشتگیری لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکەین

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا بە رووداوی راگەیاند، شاندێکی نوێنەرایەتیی حکومەت سەردانی پەرلەمانی ئەورووپایان کردووە و لەگەڵ هانا نیومەن، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان کۆبوونەتەوە.
 
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا ئاماژەی بەوە کرد، لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان تەوەری سەرەکی بوون.
 
ئاژگەیی لە کۆبوونەوەکەدا سیاسەت و تێروانینی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەر کۆی گشتیی رووداوەکان بۆ لایەنی ئەورووپی شیکردووەتەوە، جەختی لە هەوڵەکانی سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان کردووەتەوە بۆ دابینکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
 
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا گوتی، "یەکێتیی ئەورووپا پێیوایە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوان بایەخێکی زۆری هەیە، هەر بۆیە هانا نیومەن دووپاتی کردەوە، ئەوان پشتگیری لە هەرێمێکی کوردستانی سەقامگیر دەکەن."
 
هەر لەو دیدارەدا، ئەو پەرلەمانتارە ئەورووپییە نیگەرانیی خۆی لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش دەربڕیوە و سوپاسی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ رۆڵی کاریگەری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و فەراهەمکردنی کەشێکی لەبار بۆ پێکەوەژیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداوەکە. وێنە: AP

ترامێک لە ئیتاڵیا لە رێڕۆی خۆی دەرچوو؛ کەسێک مرد و 20ـی دیکە برینداربوون

ترامێک لە شاری میلانی ئیتاڵیا لە هێڵەکەی لایدا و خۆی بە باڵەخانەیەکدا کێشا. لە ئەنجامی رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و نزیكەی 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.