بەریتانیا دیپلۆماتەکانی لە ئێران دەکشێنێتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە نوێترین هۆشدارییدا رایگەیاند، سەرجەم کارمەند و دیپلۆماتەکانی وڵاتەکەی لە ئێران کشاندووەتەوە، ئەوەش بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە. وەزارەتەکە داوای لە هاووڵاتییانیشی کردووە بە هیچ شێوەیەک گەشت بۆ ئێران نەکەن و ئەوانەشی لەوێن بە زووترین کات بیر لە جێهێشتنی وڵاتەکە بکەنەوە.
 
مەترسیی دەستگیرکردن و لێپرسینەوە
 
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هۆشداری داوە، هاووڵاتییانی بەریتانی و ئەو کەسانەی وڵاتینامەی (بەریتانی-ئێرانی)ـیان هەیە، رووبەڕووی مەترسییەکی گەورەی دەستگیرکردن و لێپرسینەوە لە ئێران دەبنەوە. 
 
لە هۆشدارییەکەدا هاتووە: "تەنیا هەبوونی پاسپۆرتێکی بەریتانی یان هەبوونی پەیوەندی بە بەریتانیاوە بەسە بۆ ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئێران دەستگیرت بکەن."
 
ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و پەککەوتنی گەشتەکان
 
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کردووە، مەترسیی زیادبوونی گرژییەکان لە ئارادایە، ئەمەش بووەتە هۆی پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت و هەڵوەشاندنەوەی چەندین گەشتی ئاسمانیی نێودەوڵەتی. 
 
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا داوای لە هاووڵاتییانی کردووە، لە بنکە سەربازی و ئەمنییەکان دووربکەونەوە و بەردەوام چاودێریی میدیاکان بکەن بۆ زانینی دوایین پێشهاتەکان.
 
خۆپێشاندانەکان و هاوکارییە سنووردارەکان
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە چەندین شوێنی ئێران خۆپێشاندان هەیە و هەواڵی کوژران و دەستگیرکردنی بەکۆمەڵی خۆپێشاندەران هەیە.
 
بەریتانیا ئاماژەی بەوە کردووە، بەهۆی کشانەوەی ستافەکەی، هاوکارییە کۆنسووڵگەرییەکانی بۆ بەریتانییەکان لە ئێراندا زۆر سنووردارن و ناتوانن لەنێو ئێراندا بە شێوەی راستەوخۆ یارمەتیی هیچ کەسێک بدەن کە بکەوێتە کێشەوە.
 
رێنمایی بۆ دۆخی نائاسایی
 
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رێنمایی هاووڵاتییانی کردووە، لە کاتی هەر زیادبوونی گرژییەکی سەربازیدا، لە ناوەوەی ماڵەکانیاندا بمێننەوە یان بچنە نێو پەناگەکان و دڵنیابن لەوەی، پێداویستیی فریاگوزاری و خۆراکی پێویستیان کۆکردووەتەوە.
 
 وەزارەتەکە باس لەوە دەکات کە هەرچەندە کارمەندەکانی باڵیۆزخانەکەی گەڕاونەتەوە، بەڵام بە شێوەی ئۆنلاین و لە دوورەوە بەردەوام دەبن لە کارەکانیان. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداوەکە. وێنە: AP

ترامێک لە ئیتاڵیا لە رێڕۆی خۆی دەرچوو؛ کەسێک مرد و 20ـی دیکە برینداربوون

ترامێک لە شاری میلانی ئیتاڵیا لە هێڵەکەی لایدا و خۆی بە باڵەخانەیەکدا کێشا. لە ئەنجامی رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستدا و نزیكەی 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.