یاریدەدەری وەزیری دەرەوە ئەمریکا سەردانی تورکیا دەکات

28-01-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ڤیکتۆریا نولاند، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و راوێژکاری کاروباری سیاسیی ئەمریکا لەسەر بانگهێشتی تورکیا ئەمڕۆ سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە میدیای فەرمی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە؛ لەسەر بانگهێشتی بوراک ئاکچاپار، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڤیکتۆریا نولاند، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و راوێژکاری کاروباری سیاسیی ئەمریکا لە رۆژانی 28-29ـی کانوونی دووەمی 2024 سەردانی تورکیا دەکات.
 
لە دیداری نێوان یاریدەدەرانی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵاتدا پەیوەندیی دووقۆڵی و پەرەپێدانی ناوچەکە و جیهان تاوتوێ دەکرێت.
 
ئەم سەردانە دوای ئەوە هات کە تورکیا ئەندامێتیی سوێدی لە ناتۆ پەسند کرد و دواتر ئیدارەی ئەمریکا داواکاریی خۆی بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16 بە تورکیا گەیاندە کۆنگرێس بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.
 
دوای بڕیاری تورکیا بۆ پەسندکردنی ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ ئەندامانی کۆنگرێس دەستبەرداری دژایەتیکردنی خۆیان بۆ گرێبەستە بەرگرییەکە بوون، بەڵام تائێستا بە فەرمی بڕیاری کۆتاییان لەسەر ئەو داواکارییە نەداوە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماکس لوکس، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) لە کۆبوونەوەیەکدا

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا: دەبێت بەرلین کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێ کە بەرامبەر دۆخی ئێستای سووریا "بێ هەڵوێستە"، هاوکات داوا دەکات بەرلین بە فەرمی کەناڵی دیپلۆماسی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بکاتەوە و دەڵێت: "پێشتر کوردەکانمان بە تەنیا جێهێشتن و دەبێت پەند لەو هەڵەیە وەربگرین."