لە کینیا نەوەی نوێ دەیانەوێت لە جیاتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری فێری کۆدسازی بن

28-02-2023
تاڵیب حشمەت @Talib_Aldalaui
لە قوتابخانەیەکی کینیا 200 خوێندکار هەن و دەیانەوێت فێری کۆدسازی بن
لە قوتابخانەیەکی کینیا 200 خوێندکار هەن و دەیانەوێت فێری کۆدسازی بن
نیشانەکردن کینیا کۆدسازی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کیلڤن لیسیانی لە کاجیادۆی کینیا سەرقاڵی ئاژەڵدارییە، بەڵام بەهۆی وشکەساڵییەوە ژمارەیەک ئاژەڵی مردار بوون و دەترسێت سەرجەم ئاژەڵەکانی نەمێنن، بۆیە دەیەوێت فێری پیشەیەکی دیکە بێت.
 
کیلڤن لیسیانی، ئاژەڵداری کینیایی باسی ئەوە دەکات "ژمارەیەکی زۆر لە مانگاکان مرداربوون. ئەگەر ئەم وشکەساڵییە بەردەوام بێت، مانگای زیاتر لەدەستدەدەم و هیچم بۆ نامێنێتەوە. منیش دەمەوێت فێری کۆمپیوتەر ببم و هەوڵبدەم لەو رێگەوە بژێوی ژیانم پەیدابکەم".
 
ساڵی رابردوو لە کینیا زیاتر لە 2.4 ملیۆن سەرئاژەڵ بەهۆی وشکەساڵییەوە مرداربوون.
 
لە ساڵی 2021ـدا، رێژەی خوێندەواری لە کینیا 82.62٪ و رێژەی هەژاریش 32.4٪.
 
لە قوتابخانەیەکی کاجیادۆی 200 خوێندکار هەن و دەیانەوێت فێری کۆدسازی بن، قوتابخانەکە تایبەتە و بۆ هەر وەرزێک سێ دۆلار و 25 سەنت لە فێرخوازەکان وەردەگیرێت.
 
ئینسنت کیموتای، راوێژکاری پەروەردەیی دەڵێ "چەند چالاکییەکی ئابووری هەن، کە چیدیکە سەقامگیر نین و ناتوانن بژێوی ژیانی خێزان و تاک دابین بکەن. ئێمە دەچینە جیهانێکی نوێوە، پێموایە کۆدسازی توانستێکی زۆر باشە، کە فێری نەوەی نوێی بکەین. زمانێکی جیهانییە و زمانێکە پێویستی بە وەرگێڕان نییە. ئەگەر منداڵەکان فێر بن، زۆر بە ئاسانی کاریان دەستدەکەوێت".
 
رێکخراوی بەهاناوەچوونی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات نزیکەی 5.4 ملیۆن کەس لە کینیا ئەمساڵ دووچاری برسیێتی ببنەوە، 1.2 ملیۆن کەسیش لە برسیێتی سەختدا بژین. بەراورد بە ساڵی 2022، رێژەی برسێتی 43٪ بەرزدەبێتەوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک سەربازی بەنین دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کودەتاکە لەسەر تەلەڤیزیۆنی فەرمیی وڵاتەکە دەرکەوتن.

حکومەتی بەنین هەوڵێکی کودەتای پووچەڵکردەوە

حکومەتی کۆماری بەنین لە رۆژئاوای ئەفریقا رایگەیاند، هەوڵێکی کودەتای پووچەڵکردووەتەوە، تەنیا چەند کاژێرێک دوای ئەوەی گرووپێک لە سەربازان لە تەلەڤیزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەوە رایانگەیاندبوو کە پاتریس تالۆنی سەرۆکیان لەسەر کار لابردووە. سەرچاوە سەربازی و ئەمنییەکان رایانگەیاندووە، 12 سەرباز دەستگیرکراون، لەنێویاندا ئەوانەی لەپشت هەوڵەکەوە بوون.