ترەمپ هێرش دەکاتە سەر راوێژکاری ئەڵمانیا: ئێران چەکی ئەتۆمیی هەبێت جیهان دەبێتە بارمتە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشێکی تووندی کردە سەر فرێدریش مێرتز، راوێژکاری ئەڵمانیا و رایگەیاند، ئەو لە مەترسییەکانی دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی تێناگات.
 
دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: "فرێدریش مێرتز، راوێژکاری ئەڵمانیا پێیوایە ئاسایییە ئێران چەکی ئەتۆمیی هەبێت، بەڵام ئەو نازانێت باسی چی دەکات! ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمیی هەبێت، هەموو جیهان وەک بارمتە دەگیرێت."
 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو ئێستا خەریکی کارێکە بەرامبەر بە ئێران کە دەبوو وڵاتان و سەرۆکەکانی دیکە زۆر لەمەوبەر بیانکردبایە.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ رەخنەی لە دۆخی ناوخۆیی ئەڵمانیا گرت و گوتی: "جێگەی سەرسوڕمان نییە کە ئەڵمانیا چ لە رووی ئابووری و چ لە رووەکانی دیکەوە، دۆخی هێندە خراپە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە