ترەمپ: ئێران ئاگاداری کردووینەوە کە لە دۆخی داڕماندایە و دەیەوێ تەنگەی هورمز بکرێتەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێ، دەسەڵاتدارانی ئێران پەیامێکیان ئاراستە کردوون و تێیدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە وڵاتەکەیان لە "دۆخی داڕمان"دایە.
 
رۆژی سێشەممە، 28ی نیسانی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی ترووس سۆشیاڵ رایگەیاند، تاران ئاگاداری کردوونەتەوە کە دەیانەوێ "بە زووترین کات" تەنگەی هورمز بکرێتەوە.
 
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆخی نێوخۆیی ئەو وڵاتەوە نووسیویەتی: "ئەوان دەیانەوێ تەنگەی هورمز بکرێتەوە، لە کاتێکدا کە هەوڵ دەدەن دۆخی سەرکردایەتییان یەکلایی بکەنەوە."
 
هاوکات ترەمپ گەشبینی خۆیشی نیشانداوە بەرامبەر توانای ئێرانییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەسەڵات لە وڵاتەکەیان و دەڵێت: "بڕوام وایە دەتوانن ئەو کارە بکەن."
 
ئەم قسانەی ترەمپ لەکاتێکدایە، رۆژی 27ـی ئەم مانگە، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، گەورەترین ئاستەنگی بەردەم گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران "لێکترازانی قووڵی نێوخۆیی سەرکردایەتیی تارانە" کە وایکردووە مەودای گفتوگۆکانی ئاشتی زۆر سنووردار بن.
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد: "جگە لەوەی وڵاتەکە لە لایەن پیاوانی ئایینیی شیعەی تووندڕۆوە بەڕێوەدەبردرێ، کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە ئەوان لە نێوخۆدا زۆر لێکترازاون."
 
28ی شوبات، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران و ئەویش بە مووشەک و درۆن وەڵامی دایەوە و هێرشی کردە سەر وڵاتانی دراوسێش. ئێران لە رۆژی دووەمی جەنگەکەشەوە تەنگەی هورمزی داخست. 
 
رۆژی 8ی نیسان، دۆناڵد ترەمپ ئاگربەستی لەگەڵ ئێران راگەیاند و گەڕێکی دانوستاندنیش لە ئیسلامئاباد بەڕێوەچوو، بەڵام بێ ئەنجام بوو. 
 
ئەمریکا لە 13ی نیسانەوە گەمارۆی بەسەر بەندەرەکانی ئێراندا سەپاندووە و ئەوەش نیگەرانی جیدی لای بەرپرسانی ئەو وڵاتە دروست کردووە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ژنێک لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا تازە منداڵێکی بووە

لەدایکبوون لە ئەڵمانیا گەیشتە نزمترین لە ساڵی 1946ـەوە

داتاکانی ئەڵمانیا نیشانی دەدەن لەدایکبوون لەو وڵاتە بۆ نزمترین ئاست لە ساڵی 1946ـەوە دابەزیوە، ئەمەش وڵاتەکە رووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورەی پیربوونی دانیشتووان دەکاتەوە.