گرۆسی بۆ رووداو: پێویستە جیهانێکمان هەبێت چەکی ئەتۆمی تێدا کەمتر بێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نامۆ عەبدوڵڵا
نامۆ عەبدوڵڵا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، بۆ بەدیهێنانی رۆژهەڵاتێکی نێوەڕاستی خاڵی لە چەکی ئەتۆمی پێویستە هەموو وڵاتان پابەندی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان بن، هۆشداریش دەدات لەبوونی یۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئاستی چەک دا.
 
لە وەڵامی پرسیارێکی نامۆ عەبدوڵڵا، پەیامنێری رووداو لە نیویۆرک لەبارەی ئەوەی کام وڵات گەورەترین رێگرە لەبەردەم خەونی رۆژهەڵاتێکی نێوەڕاستی خاڵی لە چەکی ئەتۆمی، رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم گوتی: "ئاماژەکردن بۆ وڵاتێک و ناوهێنانی وەک مەترسیدارترین وڵات لە جیهان دا، بە کارێکی گونجاو نازانم."
 
گرۆسی جەختی لەوە کردەوە کە کلیلی چارەسەر لە پابەندبووندایە و گوتی: "ئەوەی گونجاوە بگوترێت ئەوەیە کە دەبێت هەموومان پابەندی پەیماننامەی قەدەخەکردنی بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT) بین. پێویستە کار بۆ جیهانێک بکەین کە چەکی ئەتۆمی تێیدا کەمتر بێت و لە ژێر هەموو بارودۆخێکدا رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرین."
 
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمە یەکێکە لەو بابەتە گرنگانەی کە پێویستە سکرتێری گشتیی داهاتووی نەتەوە یەکگرتووەکان چارەسەری بکات.
 
سەبارەت بە مەترسییەکانی یۆرانیۆمی پیتێندراو کە گومان دەکرێت لە ئێران هەبێت، گرۆسی نیگەرانیی خۆی نیشاندا و رایگەیاند: "ئەم بابەتە دەبێت چارەسەر بکرێت، چونکە بڕێکی زۆر لە مادەی ئەتۆمیی زۆر پیتێندراو لە ئاستی چەکدایە (weapons-grade)."
 
دەقی پرسیارەکانی نامۆ عەبدوڵڵا و رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم:
 
رووداو: ئایا دەتوانیت پێمان بڵێیت کام وڵات لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەورەترین رێگرە لەبەردەم بەدیهێنانی خەونی رۆژهەڵاتێکی نێوەڕاستی خاڵی لە چەکی ئەتۆمی؟ سوپاس.
 
رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم:
 
ئەوەی بەم شێوەیە ئاماژە بۆ وڵاتێک بکرێت و بگوترێت وڵاتی ئەی یان وڵاتی بی مەترسیدارترین وڵاتە لە جیهان دا، پێموانییە کارێکی گونجاو بێت. پێموایە ئەوەی گونجاوە بگوترێت ئەوەیە هەموومان پێویستە پابەندی پەیماننامەی قەدەخەکردنی بڵاوکردنەوەی چەکی ئەتۆمی بین. پێویستە کار بۆ جیهانێک بکەین کە چەکی ئەتۆمی تێیدا کەمتر بێت. پێویستە لە ژێر هەموو بارودۆخێکدا رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرین. ئەمانە هەموویان بابەتی زۆر گرنگن کە بێگومان بۆ سکرتێری گشتیی داهاتوو زۆر پێویستە کە چارەسەریان بکات."
 
رووداو: ئایا ئەو یۆرانیۆمەی (کە پێدەچێت لە ئێران شاردرابێتەوە) دەکرێت دەربهێنرێتەوە و دووبارە بەکاربهێنرێت، یان تۆ دڵنیایت دەستڕاگەیشتن پێی مەحاڵە؟
 
گرۆسی: نەخێر، نەخێر، دەبێت ئەمە چارەسەر بکرێت. ئەم بابەتە لە هەر بارودۆخێکدا بێت، بڕێکی زۆر لە مادەی ئەتۆمیی زۆر پیتێندراوە لە ئاستی چەکدایە، و ئێمە تاوەکو مانگی حوزەیرانی 2025  پشکنینمان بۆ دەکرد.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا. وێنە: AFP

لەسەر جەنگی ئێران، وەزیری جەنگی ئەمریکا و دیموکراتەکان بەگژ یەکدا چوون

پیت هێگسەس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە یەکەم گوتاریدا لەبەردەم کۆنگرێس لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئێران، چەندین جار لەگەڵ یاسادانەرانی پارتی دیموکرات تووشی گرژی و دەمەقاڵێ بوو.