بەشێک لە خەڵکی کالیفۆرنیا بە مەبەست ئاگر لە دارستانەکان بەردەدەن

30-10-2021
دڵزار زوبێر
ئاگرکەوتنەوە لە یەکێك لە دارستانەکانی کالیفۆرنیا. وێنە: AP
ئاگرکەوتنەوە لە یەکێك لە دارستانەکانی کالیفۆرنیا. وێنە: AP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

خێڵی یورۆک و خێڵەکانی دیکەی رۆژئاوای ئەمریکا بە مەبەست ئاگر لە دارستانەکان بەردەدەن بۆ ئەوەی، وەکو خۆیان دەڵێن، زەویی دارستانەکە زیندوو ببێتەوە و ئیدی دارەکان جوانتر گەشە دەکەن و نوێ دەبنەوە. بۆ ئەوان ئاگرکردنەوە بەشێکە لە کولتوور.
 
ئێلیزابێز ئازوز، ئەنجوومەنی بەڕێوبەری ئاگرکردنەوەی کولتووری دەڵێت، "بۆ خەڵکی یورۆک، ئاگرکردنەوەی کولتووری شێوازێکی ژیانی ئێمە بووە. ئاگر ماڵەکانمان گەرم دەکات، بۆ ئامادەکردنی خواردن بەکاری دەهێنین، زەوییەکانمان دەپارێزێت، ژینگەکەمان زیندوو دەکاتەوە. سەرچاوەی خۆراکی گیانەوەرەکانمان دابیندەکات. گژوگیا و دەرمان و خۆراکمان بۆ دەهێنێت. یارمەتیی دارەکان دەدات بۆ ئەوەی ئاوی زیاتر هەڵبمژن".
 
ئەوان بۆ ماوەی هەفتەیەک مەشق و راهێنانیان کردووە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو و بەگوێرەی دابونەریتی خۆیان ئاگربکەنەوە، ئەوان دەڵێن، سووتاندنی زەویی دارستانەکان دەبێتە هۆی ئەوەی دارەکان جوانتر گەشە بکەن کە ئەوان بۆ خواردن و درووستکردنی سەبەتە و پێداویستییەکانی دیکە بەکاریاندەهێنن. 
 
ماوەی چەندین دەیەیە کە لە ترسی کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکان، بەرپرسانی کالیفۆرنیا کردنەوەی ئاگریان قەدەخەکردبوو.
بەڵام ئێستا، توێژینەوەکان دەریدەخەن کە هەڵکردنی ئاگری دەستکرد بەشێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو، دەتوانێت رێگە لە کەوتنەوەی ئاگری گەورە بگرێت، بەتایبەتی ئەگەر تەنیا پووشەکە بسوتێندرێت. 
 
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، 8 هەزار و 239 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کالیفۆرنیا تۆمارکراون کە بوونەتە هۆی سووتاندنی ملیۆنێک و 10 هەزار و  50 هێكتار زەوی و 3 هەزار و 629 خانوو و باڵەخانەش بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جێفری ئێپستین

کۆنگرێس دەستی بە وێنەیەک لە دۆسیە نهێنییەکانی ئێپستین دەگات

وەزارەتى دادى ئەمریکا رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممە 10-02-2026ـەوە، رێگە بە ئەندامانی کۆنگرێس دەدات دەستیان بە وێنەیەکی بێسانسۆری فایلە نهێنییەکانی جێفری ئێپستین، تۆمەتباری بازرگانی سێکس بگات.