رامۆس دەیەوێ ژیانی هاوژینی لەگەڵ پیلار روبیۆی پێکبهێنێت

20-11-2018
رووداو @Rudawkurdish
رۆبیۆ و رامۆس ماوەیەکی زۆر پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەبوو
رۆبیۆ و رامۆس ماوەیەکی زۆر پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەبوو
نیشانەکردن رامۆس
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەم گۆرانیگوتن و ماچە سەرنجی تەواوی جیهانی بۆلای خۆی راکێشا و ئاشکرابوو کە سێرجیۆ رامۆسی کاپتنی یانەی ریال مەدرید، دەیەوێ بەیەکجاری بە پیلار روبیۆی هاوڕێی بگات و ژیانی هاوسەریی لەگەڵدا پێکبهێنێت.

پیلار روبیۆ، خانمێکی چاوشینی، رووخسار ئیسپانییانەی تەواوە، ئەو لە شارۆچکەی تۆریخۆن دی ئەردۆزی نزیک لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا لەدایکبووە، تەمەنی 40 ساڵە و خاوەنی سێ منداڵە لە رامۆس.

روبیۆ ئەوەندەی هاوسەرەکەی لە ئیسپانیادا سەرنجڕاکێشە، چونکە ئەو خانمێکی پێشکەشکار، ئەکتەر و مۆدێلیشە و باشترین کات بۆ ئەوەی رامۆس نیازی خۆی بۆ هاوسەرگیری لەگەڵیدا رابگەیەنێت، ئەوکاتەبوو کە روبیۆ سەرقاڵی پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی بوو بە شێوەی راستەوخۆ.

روبیۆ بەتەنیا بەدەرکەوتن لەسەر شاشەکان ناوبانگی پەیدانەکردووە، بەڵکو ئەو یەکێکە لەو خانمانەی بایەخی زۆر بە فیتنیس و لەشڕێکی دەدات و چەندین بەرنامەی تایبەت بۆ رێنوێنی ئافرەتان لەوبارەیەوە پێشکەشدەکات.

پیلار لە زۆر شوێن و جێگەی جیاواز لەگەڵ رامۆس دەردەکەوێت و لەو بۆنە تایبەتانەدا کە سێرجیۆ بۆی دەڕوات، ئەویش لە پاڵیدا دەردەکەوێت و بەزەردەخەنە هەمیشەییەکەی سەرنجی میدیاکان بۆخۆی دەبات.

هاوسەرەکەی رامۆس وەک خۆی ئاشکرایکردووە پشتگیریکەر و هاندەرێکی بەردەوامی ئەوە و لە هەموو ئەو ساتانەدا کە کاپتنەکەی مەدرید بۆ وەرگرتنی جامێک روو لە ستەیج دەکات و لەگەڵ هاوڕێکانیدا نازناوێک بەرزدەکاتەوە و ئاهەنگ دەگێڕێت، ئەویش لەوێ ئامادەیە و بە ماچێک پیرۆزبایی لە رامۆس دەکات.

هەرچەندە تا ئێستا دیار نییە پیلار و رامۆس کەی یەکتریان ناسیووە، بەڵام زۆر سەرچاوە دەڵێن چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی، ئەوانی بەیەکگەیاندووە و لەوێوە چیرۆکی خۆشەویستی نێوان ئەو دوو ئەستێرەیە دەستیپێکردووەم کە تا ئێستاش بەئارامی بەردەوامە و هەردووکیان سەرکەوتن لە دوای سەرکەوتن لەنێو ئەو چیرۆکەدا دەنووسنەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە