گۆڕانکارییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان دەبن
هەبوونی یاسای نەوت و گاز و یاسای بودجە کە جێگەی رەزامەندیی هەردوولا بێت مەرجی سەرەکی سەرخستنی ئەو پڕۆژەیەی ئەوروپا و عێراقن. ئەم بابەتە یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی باڵای ئەم دواییەی نێوان شاندی عێراقی و یەکێتیی ئەوروپا بوون و بەرپرسی سیاسەت و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا چەند جارێک ئەم بابەتەی لە کۆبوونەوەکە وروژاند و داوای کرد ئەو یاسایە بە زووترین کات ئامادە بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت و رایگەیاند، بە بێ هەبوونی یاسای نەوت و گاز کۆمپانیا ئەوروپییەکان ناتوانن لە سێکتەری گازی عێراق وەبەرهێنان بکەن.