گۆڕانکارییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان دەبن

27-03-2023
د. دلاوەر ئاژگەیی
A+ A-
 
دوای گەمارۆی ئابووریی ئەوروپا و ئەمریکا لەسەر رووسیا و هاوردەنەکردنی نەوت و گازی رووسیا، ئێستا رووسیا نەوتی خۆی بە نرخێکی زۆر هەرزانتر لە بازاڕە جیهانییەکان هەناردەی چین و هیندستان دەکات. لێرەدا کێشەیەکی دیکەی ئەوروپا ئەوەیە کە هیندستان بەشێک لەو نەوتە رووسیە بە نرخێکی گرانتر دووبارە هەناردەی ئەوروپا دەکاتەوە. واتە: ئەوروپا لە لایەک گەمارۆکەی کاریگەریی نابێ و لە لایەکی دیکەوە هەر هەمان نەوتی رووسی بە نرخێکی گرانتر هاوردە دەکات.
 
ئەم هەنگاوانەی رووسیا و هیندستان و چین وایان کردووە کە عێراق زەرەرمەندێکی دیکەی سەرەکی بێت و کاریگەری لەسەر نرخی نەوتی عێراق هەبێت بە تایبەتی کە عێراق بەشی سەرەکیی نەوتی خۆی هەناردەی چین و هیندستان دەکات. ئەمە و پێداویستیی ئەوروپا بە گازی سرووشتی و سیاسەتی یەکێتیی ئەوروپا بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی دیکەی گازی سرووشتی وایکردووە کە پێگەی عێراق و هەرێمی کوردستان گرنگییەکی دیکەیان بۆ ئەوروپا و ئەمریکا هەبێت و ئێستا عێراق لە سەروبەندی رێککەوتنە لەگەڵ ئەوروپا بۆ ئەوەی ببێت بە وڵاتی سەرەکیی دابینکردنی نەوت و لە داهاتووشدا گازی سرووشتی. لە سەردانی ئەم دواییەی بەڕێز سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تورکیا بە روونی باسی هەناردەکردنی گازی سرووشتی عێراق کراوە بۆ ئەوروپا لە رێگەی تورکیا کە لە هەموو دۆخێکدا دەبێ بە رێگەی بۆریی وشکانی بێت و بە هەرێمی کوردستان تێپەڕێت.
 
بێگومان ئەم هەوڵانەی عێراق و یەکێتیی ئەوروپا بە بێ هەبوونی پەیوەندییەکی تەندروست لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق ئاستەمن بگەن بە ئامانج.
 
هەر بۆیە هەبوونی یاسای نەوت و گاز و یاسای بودجە کە جێگەی رەزامەندیی هەردوولا بێت مەرجی سەرەکی سەرخستنی ئەو پڕۆژەیەی ئەوروپا و عێراقن. ئەم بابەتە یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی باڵای ئەم دواییەی نێوان شاندی عێراقی و یەکێتیی ئەوروپا بوون و بەرپرسی سیاسەت و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا چەند جارێک ئەم بابەتەی لە کۆبوونەوەکە وروژاند و داوای کرد ئەو یاسایە بە زووترین کات ئامادە بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت و رایگەیاند، بە بێ هەبوونی یاسای نەوت و گاز کۆمپانیا ئەوروپییەکان ناتوانن لە سێکتەری گازی عێراق وەبەرهێنان بکەن.
 
بێگومان ئەو گۆڕانکارییانە پێگەی جیۆپۆلەتیکیی هەرێمی کوردستان زۆر بەهێز دەکەن و تێپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز و بودجە خێراتر دەکەن و کارتێکی بەهێزیش دەبن لە دەست شاندی هەرێمی کوردستان لە دانوستاندنەکان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاریان فەرەج

رووداو؛ دەنگێکی کوردی لە کۆشکی سپی و ناوەندەکانی بڕیاردا

لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەم سەردەمەدا، میدیای بە توانا چیتر تەنیا ئامرازی گواستنەوەی زانیاری نییە، بەڵکو بێ ئەوەی لە ئیتیک و پرەنسیپەکانی بابەتیبوون و بێلایەنیی میدیایی لابدات، دەتوانێ وەک هێزێکی نەرمی کاریگەر، رۆڵێکی گرنگی سیاسی و دیپلۆماسیش بگێڕێ؛ رەنگە دەستەواژەی گونجاو بۆ پێناسەی ئەم رۆڵە باڵا و نوێیەی میدیا لەم سەردەمەدا، چەمکی «دیپلۆماسیی میدیایی» بێت.