دانیشتووانی کانی گەنی داوای چاککردنی رێگەوبانی گوندەکەیان دەکەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دانیشتووانی گوندێکی سنووری هەولێر گله‌یی لە کەمیی خزمەتگوزارییەکان دەکەن و دەڵێن، رێگەوبانی گوندەکەیان وێرانە. قایمقامی قەزاکەش باس لەوە دەکات، بەهۆی دۆخی دارایی و نەبوونی بودجەوە، ناتوانن هیچ بەڵێنێکیان پێبدەن.

گوندی کانی گەنی، دەکەوێتە سنووری کارگێڕیی قەزای بنەسڵاوە، یەکێکە لەو گوندانەی دانیشتووانەکەی داوای ئاوڕلێدانەوەی زیاتر و ئەنجامدانی پڕۆژەی رێگەسازی زیاتر دەکەن.
 
جوان رەفیق، قایمقامی قەزای بنەسڵاوە بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "لەو دۆخەی ئێستادا هیچ پڕۆژەیەک جێبەجێ ناکرێ. ناتوانین هیچ بەڵێنێکی بێ ئەنجامیشیان پێبدەین. پرسەکە پەیوەندی بە بودجەوە هەیە. ئەگەر پارە و بودجە هەبێت پڕۆژەیان بۆ دەکرێ، بەڵام نەبێ، هیچ بەڵێنێکیان پێنادەم، چونکە دەبێتە خەڵەتاندن."
 
سەبارەت بەوەی بۆچی تاوەکو ئێستا گوندەکە رێگەی قیری کەمە، قایمقامی بنەسڵاوە ئاماژەی بەوە کرد کە گوندەکە "تازەیە" و گوتی: "ئەو شوێنانەی جادە و شەقامیان نییە، هۆکارەکەی ئەوەیە کە تازە دروستکراون و لەدوای بڕیاری پێدانی مۆڵەت بە زەوی سندووقی بەو جۆرە فراوان بووە."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جوان رەفیق باسی لە مۆڵەتی دروستکردنی خانوو لە "زەوی سندووقی" لەو سنوورە کرد و رایگەیاند، هەر کەسێک پێشتر مامەڵەی پێشکێش کردبێت و مەرج و رێنماییەکان بیگرێتەوە، بە قۆناخ مامەڵەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە و دەتوانن دەست بە کار بکەن، بەڵام "وەک وەرگرتنی فایلی نوێ بۆ زەوی سندووقی، نییە و نابێت".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەرھان بایدور، بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای مەڕەش

بەڕێوەبەری پەروەردەی مەڕەش دەستی لەکار کێشایەوە

دوای هێرشە چەکدارییەکەی قوتابییەک بۆ سەر قوتابخانەیەکی ناوەندیی لە مەڕەش، کە بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستدا، بەڕێوەبەری پەروەردەی پارێزگای مەڕەش ـی باکووری کوردستان، دەستی لەکار کێشایەوە.